ئاژانسی سپۆتینك-ی روسی رایگه‌یاند، بەهۆی ئەو تەقینەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گرێ سپی رۆژئاڤای كوردستان 19هاوڵاتی مەدەنی كوژراون.
ئاژانسی سپۆتینك-ی روسی بڵاویكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی گرێسپی رۆژئاوای كوردستان روویداوه و 19هاوڵاتی مەدەنی كوژراون و 29ی دیكەش برینداربوون.
باس له‌وه‌شكراوه، ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو بووه، جیا له زیانی گیانی، زیانێكی زۆری ماددی به دوكان و شوێنه بازرگانییه‌كانی ناو بازاڕه‌كه گه‌یاندووه، پێشبینیش ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانییان به‌رزتر بێته‌وه.









