لەبارەی دەنگۆی سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بۆ تورکیا روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه‌.

لەبارەی دەنگۆی سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بۆ تورکیا کە چەند رۆژێکە لە میدیای تورکی و کوردی بڵاو دەکرێتەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند :

لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەت بانگهێشتنامەی سەردانکردنی چەندین وڵاتی بۆ هاتووە لە نێویشیاندا تورکیا بەڵام تا ئێستا ھیچ کاتێک بۆ سەردانەکە دیاری نەکراوە .