لە وتارێكدا سەرۆكی ئەمریكا بە فەرمی كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی داعشی راگەیاند.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه به كاتی كوردستان، دۆناڵدۆ ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا به فه‌رمی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆیستی داعشی راگه‌یاند: سوپاسی كورده‌كانی كورد و ده‌ڵێت هاوكارمان بوون.
سەرۆكی ئەمریكا راشیگەیاند؛ لەگەڵ ئەودا چەند کەسێک کوژراون.
ترمپ ده‌ڵێت ئه‌بو به‌كر به‌غدادی له ژوورێكی باش نه‌كوژرا به‌ڵكو له كونێك كوژرا، ئێمه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه چاودێریمان ده‌كرد، به‌غدادی ده‌یویست شوێنه‌كه‌ی خۆی بگۆرێت به‌ڵام ئێمه بۆ دواجار زانینمان له كوێه ئۆپه‌راسیۆنێكان ئه‌نجامدا.
هه‌روه‌ها ئەوەشی خستە ڕوو، کە به‌شێكی زۆری ئه‌م هێرشه‌ی خۆی بینیوه، پێده‌چێت مه‌به‌ستی ئه‌وه بووبێت كه له ڕێگه‌ی كامێراوه چاودێری جووڵه‌ی هێزه‌كانی كردبێت.
ترەمپ گوتیشی: “بەغدادی له میانه‌ی هێرشه‌كه‌دا خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و به ڕێگه‌ی پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو، له‌م خۆته‌قاندنه‌وه‌دا سێ منداڵیش له هه‌مان شوێن كوژراون”.
دەشڵێت: “به‌غدادی چووبووه ناو تونێلێك بۆ ڕاكردن، به‌ڵام تونێله‌كه له كۆتاییدا داخراو بوو”.
ترەمپ ئاشکراشیکرد، کە ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له ئه‌نجامی ته‌قاندنه‌وه‌ی پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی پارچه پارچه بووه و لانی كه‌میش 11 منداڵ له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی باغدادی ڕزگار كراون ئه‌گه‌رچی سه‌رجه‌مییان برینداریش بوون .









