سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆکی رووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا رەوشی رۆژئاوای کوردستانیان تاوتوێ کرد.
بەگوێرەی راگەیاندراوێکی کۆشکی کرملین، فلادمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا رێککەوتنی مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره‌یان لەبارەی رەوشی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا (رۆژئاوای كوردستان) و رێککەوتنی تاووتوێ كرد.
کۆشکی کرملین لە راگەیاندراوەکەدا ئه‌وه‌ی خستووەتە ڕوو، پوتین بۆ ماكرۆن جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، بڕیاره‌كان له یاداشتێكی لێكتێگه‌شتن تۆماركراون و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌نێك پارێزراوه، هاوكات یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ری خاكی سووریاش یه‌كێكه له بنه‌ماكان، كه له گفتوگۆكانی سۆچیدا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.
هەروەها ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ماكرۆن ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان رووسیا و توركیای به ئه‌رێنی وه‌سفكردووه.
رۆژی 23ی 10ی 2019، پوتین و ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا (رۆژئاوای كوردستان) رێككه‌وتن، كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی ئه‌و رێككه‌وتنه ئاگربه‌سته‌ی كه له 17ی 10 له نێوان توركیا و ئه‌مریكا واژۆکرابوو.









