پۆلیسی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان، شاعیری ناسراوی كوردستن “ژه‌نه‌ڕاڵی پایز” بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ” ناوبراو له‌ڕێی خۆهه‌ڵواسینه‌وه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی كۆتایی به‌ژیانی خۆیهێناوه”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه، “ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 2019/10/22، هاوڵاتی محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ناسراو به ژه‌نه‌ڕاڵی پایز، پیشه شاعیر‌و نوسه‌ر كۆتایی به‌ژیانی خۆیهێناوه”.
باسی له‌وه‌شكردووه، “پاش ئاگادار كردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس‌و گه‌یشتنی تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌ركه‌وت كه ناوبراو له‌ڕێی خۆهه‌ڵواسینه‌وه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی كۆتایی به‌ژیانی خۆیهێناوه”.
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاندووه، “ته‌رمی شاعیر‌و نوسه‌ر محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری، به‌مه‌به‌ستی پشكنین‌و ئه‌نجامدانی توێكاریی. هاوكات له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمەڕه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه”.
محەمەد عومەر عوسمان، لەساڵی 1957 لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لە دایکبووە، خوێندی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی هەر لە شاری سلێمانی تەواو کردووە هەر لەسەرەتای لاوی دەستی بە کتێب خوێندنەوە کردووە لە ساڵی 1975 دەستی کردووە بەنوسینی شعر و بڵاوکردنەوەی.
محمد عومەر عەسمان کۆی بەرهەمەکانی لە دیوانێکەیدا بە ناوی “لە غوربەتا” بڵاوکردۆتەوەو تا ئێستا دوو ماستەر لەسەر شێعرەکانی وەرگیراوە لە چوار نامەی دکتۆرا وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار هاتووه.
تائێستا شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندوو وەڕگێڕدراون، نازناوی “ژەنەڕاڵی پاییز” بۆخۆی هەڵیبژاردوە.









