هێزهكانی سوریا دیموكرات له شارۆچكهی سەری کانێ كشانهوه
هێزەکانی سوریای دیموکرات وەک پابەندبوونێک بە بڕیاری ئاگربەستەوە لە شاری سەری کانێ کشانەوە.
كشانەوەی هێزەكانی هەسەدە لە چوارچێوەی رێككەوتنی ئەمریكا و توركیا بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و، دەرچوونی شەڕڤانانی یەپەگە لە ناوچەكانی شەڕ لە رۆژئاوای كوردستان.
لەیەکەم کاردانەوە، سەرۆکی ئەمەریکا، ترامپ لە تویتێکدا دەڵێت: رێکەوتنی نێوان ئێمەو تورکیا لەسەر ئاگربەست لە ناوچەکانی سووریا بە چاکی بەڕێوەدەچێت.
لەلایەکی تریشەوە میدیاکانی حکومەتی سوری ئاشکرایان کرد کە سووپای تورکیا بەتەواوی چۆتە نێو (سەری کانێ)وە









