لەم رۆژانە كتێبی‮ ‬خەڵاتی‮ ‬میللی‮ ‬لەلایەن كۆمەڵانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬دڵسۆزەوە‮- ‬دووەم گەنجینەی‮ ‬رێزلێنان‮ ‬بە بەرگێكی‮ ‬جوان و قەشەنگ قەبارەی‮ ‬گەورە و‮ ‬264 ‮ ‬لاپەڕەی‮ ‬رەنگاوڕەنگەوە،‮ ‬لە نووسین و سەرپەرشتی‮ ‬مومتاز حەیدەری‮ ‬و ئامادەكردنی‮ ‬هیوا عەباس و بۆتان مەعروف كەوتە بەر دیدی‮ ‬خوێنەران.ئەم كتێبە بریتییە لە چەند بابەتێك و بەدواداچوون و هەموو ئەو هەواڵانەی‮ ‬لەبارەی‮ ‬مامۆستا مومتاز حەیدەری‮ ‬بەهۆی‮ ‬قاچ شكانەكەیەوە بڵاوكراوەتەوە،‮ ‬هەروەها هەموو ئەو بەڕێزانەی‮ ‬سەردانیان كردووە ناو و وێنەیان بڵاوكراوەتەوە.

مامۆستا حەیدەری‮ ‬بەناوی‮ ‬قەڵەمێكی‮ ‬داربەڕوو‮ ‬لە لاپەڕە‮ ‬6ی‮ ‬ئەم كتێبەدا كە وەك پێشەكییەكە بەناونیشانی‮ ‬نازانم چۆن دەخوێندرێتەوە‮..‬؟‮! ‬پێناسەیەكی‮ ‬كتێبەك دەكات و دەنووسێت‮:”‬ئەم كتێبەی‮ ‬بەردەست،‮ ‬ئایا لە روانگەی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬حزبایەتی‮ ‬ئایدۆلۆژیا و هەمەڕەنگ؟ برادەرایەتی‮ ‬سەر مێز‮..‬؟ خزمایەتی‮ ‬و مۆدێرنی‮ ‬سەردەمی‮ ‬عەشیرەتگەری‮ ..‬هتد‮.

‬چۆن دەخوێندرێ‮..‬؟‮ ‬یان‮: ‬وەك كتێبێكی‮ ‬نوێی‮ ‬كوردی،‮ ‬ناوەرۆكێكی‮ ‬نوێی‮ ‬سەرنج راكێش،‮ ‬بگرە لە سۆنگەی‮ ‬شێواز و رێبازێكی‮ ‬نموونەیی‮ ‬داهێنان،‮ ‬هاوكات دەبێژین‮: ‬لە نووسینی‮ ‬ئەم كتێبە ژمارەیەكی‮ ‬زۆر بەشدارن،‮ ‬ئەوەش خاڵێكی‮ ‬هەرە گەشی‮ ‬كتێبەكەیە‮..‬چۆن دەخوێندرێ‮..‬؟ ئەوەتە،‮ ‬رووداوێكی‮ ‬تاكەكەسی،‮ ‬دیاردەیەكی‮ ‬فرە جوانی‮ ‬كۆمەڵایەتی،‮ ‬مرۆڤپەروەری،‮ ‬نشتیمانی،‮ ‬كلتووری،‮ ‬دروست دەكات‮. ‬لە ئەنجامەكەیدا كتێبی‮ ‬خەڵاتی‮ ‬میللی‮ ‬دێتە كایەوە،‮ ‬بێگومان كتێبخانەی‮ ‬كوردی‮ ‬شبە گەرمی‮ ‬لە ئامێزی‮ ‬دەگرێ، تۆ بڵێی‮ ‬بەتەواوی‮ ‬هەقی‮ ‬پێ بدرێ‮!!‬؟‮”.

‬خەبات‮ ‬یەكەم رۆژنامە بوو كە هەواڵی‮ ‬رووداوی‮ ‬قاچ شكانی‮ ‬مامۆستا حەیدەری‮ ‬بڵاوكردەوە،‮ ‬لەم كتێبەشدا ئاماژە بەوە كراوە كە خەبات دەست پێشخەری‮ ‬كردووەهەر لەو رۆژەی‮ ‬كەوتۆتە نەخۆشخانە و دواتر كە لە ماڵەوە كەوتووە تا چاكبوونەوەی،‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬چین و توێژەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەتایبەتیش كەسایەتی‮ ‬و نووسەر و شاعیر و رۆژنامەنووسان سەردانیان كردووە و چەپكەگوڵیان پێشكەش كردووە،‮ ‬ئەم كتێبە بەرهەمی‮ ‬ئەو قاچ شكانەی‮ ‬مامۆستا حەیدەرییە،‮ ‬هیوای‮ ‬تەندروستییەكی‮ ‬باش بۆ مامۆستا مومتاز حەیدەری‮ ‬نووسەر و رۆژنامەنووسی‮ ‬گەلەكەمان دەخوازین. شایانی‮ ‬باسە،‮ ‬كە كتێبەكە لە چاپخانە دەرچوو،‮ ‬مامۆستا مومتاز خۆی‮ ‬سەردانی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات‮‬ی‮ ‬كرد و‮ ‬یەكەم شوێن كە كتێبەكەی‮ ‬بەدیاری‮ ‬بۆ برد خەبات بوو،‮ ‬سوپاسی‮ ‬ئەم دیارییەیان دەكەین و خەرمان بەرەكەت‮.‬