جێگری سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد، توركیا ئۆپراسیۆنەكەی ڕادەگرێت.

دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمریكا و توركیا بۆ ئاگربەست لە سوریا ڕێككەوتن و توركیا ئۆپراسیۆنەكەی ڕادەگرێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە، پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاندبوو:”بەهیچ شێوەیەك ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاناگرێت”.