گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی سەبارەت بە رووداوی کوشتنی هەردوو رۆژنامەنووس ئامانج بابانی و لانە محەمەد و منداڵەکەیان بڵاوکردەوە.

كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ ئێوارە، رۆژنامەنووسێکی کەناڵی NRT بەناوی ئامانج محەمەد نووری ناسراو بە ئامانج بابان لەگەڵ لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵێکیان بەناوی هانۆ، لە سلێمانی درانە بەر دەستدرێژی گولـلە و گیانیان لە دەستدا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بە تووندی ئەم کردەوە تاوانکارییە شەرمەزار دەکات. داواش لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات لێکۆڵینەوەی جیددی بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و بە سزا گەیاندنیان.

جوتیار عادل

گوتەبێژی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

2019/10/16