ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای سووریا بە چاودێری رووسیا چونە ناو شاری كۆبانێ، ئه‌مه‌ش لە چوارچێوەی رێككەوتنیان لەگەڵ بەرپرسانی خۆسەری رۆژئاڤا دێت.

ئاژانسی هەواڵی ئارتی روسی، بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی رێككەوتنی نێوان كورد و حكومەتی سووریا بە ناوبژیوانی رووسیا، ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای سووریا چونە ناو شاری كۆبانێ.

هەر بە گوێرەی ئاژانسەكە لەئێستادا سوپای سووریا رووباری فوراتیان بەجێهێشتوە و چونەتە ناو شاری كۆبانێ كە هاوسنورە لەگەڵ توركیا و دەكەوێتە باكوری سووریا.

ktv