سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە وەک یەک پاکێج مامەڵە لەگەڵ پرۆژەیاسای چاکسازی، دەکەن.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بە (باسنیوز)ی راگەیاندوه ، لێژنەی هەماهەنگیی پەرلەمان و وەزیرە پەیوەندیدارەکانی حکوومەت بەردەوامن لە کارکردن بۆ دۆزینەوەی تێگەیشتنێکی هاوبەش لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازی.
ئومێد خۆشناو هەروەها رایگەیاند، فراکسیۆنی پارتی وەک یەک پاکێج مامەڵە لەگەڵ سەرجەم چاکسازییەکان دەکات و هیچ پرۆژەیەکی چاکسازیش بە تەنیا مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت.
پرۆژەیاسای چاکسازی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئامادە کراوە و بڕیارە بنێردرێتە پەرلەمان، بۆ پەسەندکردنی.









