دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویته‌ره‌وه رایگه‌یاند، 100% خه‌لافه‌تی داعشمان تێك‌شكان و هیچ هێزێكی ئه‌مه‌ریكا له‌و شوێنانه‌ی توركیا هێرشیان ده‌كاته سه‌ر نه‌ماوه‌ته‌وه.
تره‌مپ كه‌مێك پێش له تویته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كاری خۆمان به شێوه‌یه‌كی درووست ئه‌نجامداوه، ئێستاش توركیا هێرش ده‌كاته سه‌ر كورد، ئه‌وان ماوه‌ی 200 ساڵه شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
ده‌شڵێت: “ئێمه یه‌كێك له‌و سێ بژارده‌مان له‌به‌رده‌سته، یان ناردنی هه‌زاران سه‌رباز و بردنه‌وه‌ی سه‌ربازییانه، گورزی دارایی و سه‌پاندنی سزا، یان نێوه‌ندگیریكردن له نێوان و كورد و توركیا بۆ گه‌یشتن رێككه‌وتن”









