له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان نه له به‌رژه‌وه‌ندی خودی توركیا دایه نه له به‌رژه‌وه‌ندی سوریا و عێراق و نه وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان، بگره هێرشه‌كه ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی داعش دایه.
راشیگه‌یاند: سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی زۆربه‌ی وڵاتان ئه‌م بابه‌ته‌ی باس كردووه له‌وانه‌ش سێرگی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌رةوه‌ی رووسیا كه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك بارزانی هه‌وڵێ نیوه‌ندگیری كردنی دا و په‌یوه‌ندی به مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ كرد بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه هێور بكه‌نه‌وه.









