ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی عێراق له دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو بڵاوی كرده‌وه كه ژماره‌ی كوژراوانی خۆپێشاندانه‌كانی چوار ڕۆژی ڕابردوو شاره جیا جیاكانی عێراق بۆ 60 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش به مانای ئه‌وه دێ، ته‌نیا له دوێنێ نزیكه‌ی 20 كه‌سی تر كوژراون.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاوی كرده‌وه، ژماره‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه 18 كه‌س له یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی شاری به‌غدا گیانیان له ده‌ستدانیان دووپات كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ورده‌كاری له‌باری ئه‌و كوژراوانه نه‌خراوه‌ته ڕوو و نازانرێ كه خۆپێشانده‌رن یان له ڕیزی هێزه‌كانی ته‌ناهی.









