به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه، سه‌رله‌به‌یانيى ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 3ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) پرۆفیسۆر و كه‌سایه‌تيى ناودارى كورد (دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ) كۆچى دوایى كرد كه خه‌ساره‌تێكى گه‌وره‌یه له بوارى رۆشنبیرى و ئه‌ده‌بیى گه‌لى كورد-دا.
دكتۆر عیزه‌دین كوڕى مه‌لا مسته‌فاى صه‌فوه‌تى كوڕى حاجى مه‌لا ره‌سوڵى دێلێژه، ساڵى 1934 له بنه‌ماڵه‌یه‌كى رۆشنبیر و ناودار و نیشتیمانپه‌روه‌رى سلێمانى هاتووه‌ته دنیاوه.
هه‌ر زوو تێكه‌ڵى دنیاى ئه‌ده‌ب و رۆشنبیرى و چالاكییه سیاسيیه‌كان بووه. یه‌كێك بووه له‌و چه‌ند خوێندكاره كورده‌ى كه بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووى عێراقدا بۆ ته‌واوكردنى خوێندن روویكرده یه‌كێتيى سۆڤیه‌تى جاران و بڕوانامه‌ى (ناوك)ى له ئه‌ده‌بى كوردیدا وه‌رگرت.
دكتۆر عیزه‌دین-ى نه‌مر، پرۆفیسۆر و مامۆستاى زانكۆ و سه‌رچاوه‌ى زانیارى و نووسه‌ر و تێكۆشه‌ر و پێشكه‌وتنخواز، له‌ئاستى كوردستان و عێراق و هه‌موو ناوچه‌كه كه‌سایه‌تییه‌كى ناسراوه و له بواره جیاجیاكانى ئه‌ده‌ب و توێژینه‌وه‌ى زانستى و ساخكردنه‌وه‌ى بابه‌ته ئه‌ده‌بییه‌كان و نووسینى مێژووى ئه‌ده‌بى كوردیدا خاوه‌نى چه‌ندین كتێب و بڵاوكراوه و وتار و دیداره.
ژیان و ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانى خه‌بات و تێكۆشان و به‌خششى ئه‌م كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌یه هێنده زۆر و به‌ربڵاوه كه لێره‌دا جێى نابێته‌وه و مافى خۆیى پێ‌نادرێت.









