ئاژانسی هەواڵی (فرانس پرێس) بڵاوی كردەوە ژمارەی كوژراوانی خۆپێشاندانەكانی ئەم ئێوارەیەی بەغدا گەیشتووەتە سێ كوژراو و 60 كەسیش بریندارن.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە هێزە ئەمنیەكانی عێراق لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا بە توندی ڕووبەڕووی شەپۆڵی خۆپێشاندەران بوونەوە، ئەمەش دوای ئەوەی خۆپێشاندەران هێرشیان كردبووە سەر هێزە ئەمنیەكان و چەند پۆلیسێكیان بریندار كردبوو.
لەمبارەوە فرانس پرێس بڵاوی كردەوە كە خۆپێشاندەرانی ناڕازی لە بەغدا، كە داوای نەهێشتنی گەندەڵی و باشكردنی خزمەتگوزارییەكان و هەلی كاریان لە حكوومەت دەكرد، لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە بە گوللە هێرشیان كراوەتە سەر.
هەروەها بڵاوی كردەوە تا ئێستە ژمارەی ئەو خۆپێشاندەرانەی كوژراون گەیشتووەتە سێ كەس، 60 كەسیش بریندارن، كە هاووڵاتی و هێزە ئەمنیەكانیان لەنێودایە.
ئەمەش لە كاتێكدایە لە ساڵانی رابردوودا لە كاتی حوكمڕانی حەیدەر عەبادیدا، دەیان خۆپێشاندەر لە بەغدا و بەسرا و شارەكانی تری ناوەڕاست و باشووری عێراقدا بە تەقەی هێزە ئەمنیەكان كوژرابوون.
جێی باسە ئێوارەی ئهمڕۆ سێشهممه خۆپیشاندەرانی بەغدا له گۆڕهپانی تهحریر گردبوونەوە و دەستیان بە دهربڕینی ناڕهزایی له دژی حكوومهت كرد.









