لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان، سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی دیاری دەكەن.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیار بوو سه‌رۆكی لیسته‌ هاوبه‌شه‌كه‌ و بڕیارده‌ری لیست و لۆگۆی ده‌ستنیشان بكرێت.

بڕیاره‌ سێشه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی و رێگه‌پێدراوی لیست و لۆگۆكه‌ی ده‌ستنیشان بكرێن.

خەسرۆ گۆڕان بەرپرسى دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: هیچ بڕیارێک نەدراوە سەبارەت بە سەرۆکى لیستە هاوبەشەکە (هاوپەیمانى کوردستانى) و ئەوە لە کۆبوونەوەى داهاتوودا یەکلادەبێتەوە.

سەبارەت بە لۆگۆى لیستەکەش گوتى: کۆمەڵێک لۆگۆ خراوەتەڕوو، بەڵام بڕیارە بۆ هەڵبژاردنى باشترین لۆگۆ رۆژى سێشەممەى داهاتوو کۆببینەوە و دروشمەکانیش لە چوارچێوه‌ی دەستور و بۆ پێکەوە ژیان دەبێت.

دوێنێ شەممە 28-9-2019 لەشاری هەولێر،  لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی  كوردستان (یەكێتی، پارتی،گۆڕان، سۆسیالست، شیوعی، یەكگرتوو، كۆمەڵ، بزوتنەوەی ئیسلامی و زەحمەتكێشان) كۆبوونەوە بۆ بڕیاردانی كۆتایی كۆتایی لەبارەی لیستی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان.