تەها دەروێش – هۆڵەندا

مێژوویی بارزانی نەمر و بارزانیان لە بزاڤی ڕزگاریخوازی نەتەوەیماندا بەچەندین قۆناخ تێپەڕیوە هەر قۆناخە تایبەنمەندی خۆی هەیە ، چونکە شۆڕش و بەرخودانی بارزانی نەمر و بارزانییەکان حزوریان هەبووبێ ، بەحوکمی ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق جیاوازی هەیە ، لە نێو ئەم ڕووداوانەدا دەمەوێت بەیادی 58 ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول یادەوەرییەک بخەمە ڕوو کەبەشێکە لە مێژوویی پڕشانازیی سلێمانی و بارزانیەکان کە ئەوکاتەی بەدەستبەسەری لە سلێمانی ژیانیانی پڕسەروەریان بەڕێکردوە ، ئەم یادەوەرییەش دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی ساڵەکانی سییەکان ، کاتێ جەنابی بارزانی نەمر لە زێدی خۆی دوور دەخرێتەوە بۆ شاری سلێمانی لەگەڵ چەندین هەڤاڵی خۆیدا خەڵکێکی زۆر لە پێاوماقوڵانی شار و نیشتیمانپەروەران لە پێشوازی بەڕێزیاندا دەبن زۆر قەدریان لێدەگرن لەبەر هەڵوێستی کوردایەتی و نیشتیمان پەروەریان ، ئەم یادەوەرییە کە باوکی ڕەحمەتیم لەهەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول داڕۆژێک بۆ شەهید محەمەدی برامی گێڕاوەتەوە ، دەڵێ چایخانەیەک هەبوو لە خوار خانەقای مەولانە خالیدەوە کە خەڵکێکی ئایین دار و پیاو ماقول وموڵکدار و بازارگان ئێواران لەوێ کۆ دەبوینەوە ، جەنابی بارزانی نەمرو هەڤاڵەکانیشی سەردانی ئەو چایخانەییەیان دەکرد ، ئیتر منیش ئاشنایەتیم لەگەڵ بارزانی نەمردا پەیداکرد و زۆر جاران پێکەوە قسەمان دەگۆڕییەوە ، باوکم ووتی ڕۆژێک پەستەکێکی تازەم لەبەردا بوو بارزانی نەمر فەرموویی ئەمە لەکوێت کڕێوە ، ووتم قوربان من هاموشۆی ئێران دەکەم لەوێ کڕیومە هەر بەدەم قسەکردنەوە پەستەکەکەم لەبەر خۆم داکەندوو ووتم پێشکەشی جەنابت بێت ، فەرمووی پارەکەیم لێوەرنەگریتەوە نامەوێ ، پاش مشت ومڕێکی زۆر عەرزی جەنابی بارزانیم کرد پێم خۆشە ئەم پەستەکە وەک یادگاری من لای جەنابت بێت پاشان قەبوڵی کرد و زۆر خۆشحاڵی کرد ، هەروەها زۆر لە سەرکەساییەتی بارزانی نەمر قسەی بۆ کاکم شەهید محەمەد کردبوو زۆر پیاوێکی لەسەرخۆیە زۆر حەزی دەکرد زیاتر گوێگربێت پاشان بڕیاری قسەکردنی دەدا ، دواتر باوکم فەرمووی ئەوە یادگاری منە لەگەڵ ئەو پیاوە مەزنەی کورد ڕؤڵەکانم بابزانن ، هەر ئەوەش کاری لە شەهید محەمەدی برام و تەواوی بنەماڵەکەمان کرد و هەر لەسەرەتاوە لەسەر ئەو ڕێبازە بین ، ئەم هاتنەی بارزانی و بارزانیەکان بووە هەوێنی خۆشەویستی و متمانە لە نێوجەماوەری سلێمانی و بارزانی نەمر هەتا ئەمڕۆ ڕەنگدانەوەی تۆخی هەبووە نەوە لە دوای نەوە پەیوەست بوون بەم ڕیبازەوە بۆ نموونە لە هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوولدا هیچ گەڕەک و ماڵێک نەبووە بێ پێشمەرگەوبێ شەهید بووبێ جێ دەستیان دیارنەبووبێ لە شاخ وشاردا ، 9 ی حوزیرانی ساڵی 1963 گەواهی دەدات چەندین قارەمان شەهیدبوونیان هەڵبژارد و قبوڵیان نەبوو قسەیەکی نەشیاوب ەرامبەر وێنەی بارزانی بڵێن ، ئەمەش خۆی لە خۆیدا ئەو ڕەنگدانەوەییە کە بارزانی و بارزانیەکان لە سلێمانی بوون و خۆشەویستیان لەڕەگ و ڕیژەی دڵی ئەو شارەدا چەقییوە هەمیشە داکۆکیکاری ڕێبازە پیرۆزەکەی بارزانی نەمر و پارتی بوون









