زانیار سەردار قڕگەیی‮/ ‬سلێمانی
یەكێك لە رۆژە خوێناوی‮ ‬و مێژووییەكانی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬راپەڕینی‮ ‬بەردەركی‮ ‬سەرای‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانییە،‮ ‬واتا رۆژی‮ ‬6ی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬ساڵی‮ ‬1930، كە جەماوەری‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬لەو دەمەدا دژی‮ ‬داگیركەران و خۆفرۆشان بۆ بەگژداچوونەوەی‮ ‬رژێمی‮ ‬ئەو سەردەمە راپەڕینیان بەرپاكرد،‮ ‬لەپێناو پوچەڵكردنەوەی‮ ‬ئەو پەیماننامەیەی‮ ‬كە لەنێوان‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق و ئینگلیز كە بەسترابوو،‮ ‬دوا بەدوای‮ ‬ئەوەیش كورد داوای‮ ‬مافی‮ ‬خۆی‮ ‬دەكرد‮. ‬ لە ئەنجامی‮ ‬وەڵامی‮ ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬ئەو سەردەمە،‮ ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬عێراق بە دەسڕێژی‮ ‬گولە وەڵامیان دانەوە و هێرشیان كردە سەریان،‮ ‬لەئەنجامدا45 ‮ ‬كەس لە هاووڵاتیانی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬بە گوللەی‮ ‬دوژمنان شەهید و برینداركران و‮ ‬170 ‮ ‬كەسیش دەستگیركران‮. ‬ئەو رۆژە ناوزەد كرا بە(رۆژی‮ ‬رەشی‮ ‬ئەیلوول‮) ‬یان‮ (‬رۆژی‮ ‬شەشی‮ ‬ئەیلوول‮) ‬یا‮ (‬شەڕی‮ ‬بەردەركی‮ ‬سەرا‮)‬،‮ ‬چونكە لە هەموو سەردەمێكدا بەردەركی‮ ‬سەرا كە سەنتەری‮ ‬شار بووە بەردەوام جموجۆڵی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەبووە و كوردایەتی‮ ‬پەرەی‮ ‬تێدا سەندووە،‮ ‬بۆیە رژێمە سەركوتكەرەكان لەوێوە هەوڵی‮ ‬سەركوتكردنی‮ ‬جەماوەریان داوە و ئەو شوێنەی‮ ‬كۆنترۆڵ كردووە و كردوویانەتە بنكەیەكی‮ ‬سەربازیی‮ ‬گرنگ بۆ دژایەتیی‮ ‬خەڵكی‮ ‬سلێمانی‮.‬ ئەوەی‮ ‬كە پێویستە ئاماژەی‮ ‬پێ بدرێت رۆڵی‮ ‬ئازایانەی‮ ‬چەندین كەسی‮ ‬ئەو شارە بوو لەنێویاندا كەسایەتی‮ ‬ناسراو‮ (‬عەولەسیسی‮ ‬پاڵەوان)ە،‮ ‬كە لە كاتی‮ ‬هەڵمەتبردنیدا بە خەنجەرەوە بۆ سەر ئەو رەشاشەی‮ ‬تەقەی‮ ‬لە خۆپیشاندەران دەكرد،‮ ‬عەولەسیس شەهیدكرا‮. ‬ زۆرێك لە خەڵكی‮ ‬شارەكە بەشدارییان تێداكرد،‮ ‬رۆشنبیران و شاعیران و رووناكبیرانیش لەوكاتەدا رۆڵێكی‮ ‬بەرچاو و گرنگی‮ ‬خۆیان تێدا بینی‮ ‬لە هاندان و پشتگیری‮ ‬كردنی‮ ‬داوا رەواكانی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد بە هوتافكێشان و وتارخوێندنەوە و هۆنراوە بۆ پەرەسەندنی‮ ‬هەستی‮ ‬كوردایەتی‮. ‬ئەو راپەڕینە بووە بناغەدانەر و هۆشیاركەرەوەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬سلێمانی‮. ‬لە دوای‮ ‬ئەو راپەڕینە و ساڵانی‮ ‬دواتریش چەندین هۆنراوە بۆ ئەو‮ ‬یادە نووسرا و بڵاوكرایەوە و بەرز رایانگرت‮. ‬ئەو شاعیرانەیش بریتی‮ ‬بوون لە‮ “‬شێخ سەلام،‮ ‬پیرەمێرد،‮ ‬بێكەس،‮ ‬ئەحمەد موختار جاف،‮ ‬گۆران،‮ ‬قانع،‮ ‬ئەخۆل‮” ‬و چەند كەسێكی‮ ‬دیكە‮.‬ بۆ بەزیندوو هێشتنەوەی‮ ‬ئەو‮ ‬یادە پیرۆز و گرنگە و،‮ ‬بە بۆنەی‮ ‬تێپەربوونی89 ‮ ‬ساڵ بەسەریدا،‮ ‬هەر‮ ‬یەك لە بەرێزان‮ (‬دكتۆر كەیوان ئازاد ئەنوەر‮) ‬مامۆستای‮ ‬مێژوو لە زانكۆی‮ ‬سلێمانی،‮ (‬مامۆستا حەمە ساڵح سەعید‮) ‬و‮ (‬مامۆستا جەمال بابان‮) ‬بەم شێوەیە دوان‮:‬ ‮ ‬سەرەتا دكتۆر كەیوان ئازاد ئەنوەر مامۆستای‮ ‬مێژوو لە زانكۆی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بەم شێوەیە لەو راپەڕینە دوا و گوتی‮: ‬ڕۆژانێك هەن چەندین لاپەڕەی‮ ‬نەمرییان بۆ مێژووی‮ ‬نەتەوەكەمان تۆماركردووە،‮ ‬ئەو سەروەرییانەی‮ ‬شانازی‮ ‬گەورەیان بۆ نەوەكانی‮ ‬ئایندە بەجێ هێشتووە‮. ‬هەر بۆیە بێگەڕانەوە بۆ مێژوو،‮ ‬ئەستەمە لە مانا و گەورەیی‮ ‬دەسكەوتەكان تێبگەین‮. ‬نازانن دەسكەوتەكانی‮ ‬سەردەمەكەمان بەرهەمی‮ ‬كام خەبات و قوربانیدانە،‮ ‬تا ئەوەی‮ ‬هەندێك هەن وا بیردەكەنەوە كە ئەوەی‮ ‬بەدەست هاتووە هیچ نییە،‮ ‬بەڵام ئەگەر هەر‮ ‬یەكێك لەوان بۆ ئەو سەردەمە بگەڕێنەوە و داوای‮ ‬لێ بكرێت،‮ ‬كە با هەوڵ و تواناكانی‮ ‬خۆی‮ ‬تێدا بخاتە گەڕ،‮ ‬ئەوا لام وایە هەر زوو دان بەوەدا دەنێن كە خەبات لە‮ ‬ڕابردوودا زۆر سەختتر بووە لەوەی‮ ‬كە ئێستا هەیە‮. ‬ ئەو‮ ‬ڕاستییانە دەكرێت بمانباتەوە بۆ رێك‮ (‬89‮)‬ ساڵ لەمەوبەر‮. ‬بۆ ئەو‮ ‬ڕۆژەی‮ ‬لە ناوەندی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬كە بە‮ (‬بەردەركی‮ ‬سەرا‮) ‬ناسراوە،‮ ‬راپەڕینێكی‮ ‬جەماوەری‮ ‬سەری‮ ‬هەڵدا،‮ ‬كۆمەڵێك‮ ‬ڕقی‮ ‬ئاخ و حەسرەتی‮ ‬پەنگخواردووی‮ ‬بە‮ ‬ڕووی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬پادشایەتی‮ ‬عێراقدا تەقاندووە‮. ‬ئەو‮ ‬ڕۆژە‮ ‬6 ی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬1930 بوو،‮ ‬كە بۆ كورد و شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬هێز و سەروەری‮ ‬و،‮ ‬بۆ دەسەڵاتدارانی‮ ‬عێراقیش لاوازی‮ ‬و ترس و دڵەڕاوكێ بوو‮.‬ ‮ ‬بەرلەوەی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬ئەو راپەڕینە بەڕووی‮ ‬دام و دەزگاكانی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬پادشایەتیدا بەرپا بكەن،‮ ‬بۆ چەند ساڵێك بوو بارودۆخی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬نائارام بوو‮. ‬هۆكارەكەشی‮ ‬بۆ ئەوە دەگەڕایەوە كە بەر لە‮ (‬شەش‮) ‬ساڵ هێزەكانی‮ ‬بەریتانیا لە‮ ‬19ی‮ ‬تەموزی1924 ‮ ‬لە حكوومەتەكەی‮ “‬شێخ مەحموود‮”‬یان دا‮. ‬بەوەیش دوایەمین حكوومەتی‮ ‬كوردی‮ ‬لە باشووری‮ ‬كوردستان كۆتایی‮ ‬بە دەسەڵاتی‮ ‬هات‮. ‬بەدوای‮ ‬ئەو‮ ‬ڕووداوەشدا سەرجەم ناوچەكانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان بە فەرمی‮ ‬خرانە سەر دەوڵەتی‮ ‬عێراق و بە پادشاكەیەوە‮ “‬فەیسەڵی‮ ‬كوڕی‮ ‬حوسێن‮” ‬وابەستە كران‮.‬ ‮ ‬لێرە بەدوایش‮ ‬ڕق و تۆڵەی‮ ‬جەماوەری‮ ‬كوردستان بە گشتی‮ ‬و شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬بەتایبەتی،‮ ‬لە‮ ‬ڕژێمی‮ ‬پادشایەتی‮ ‬زیادی‮ ‬كرد‮. ‬بەتایبەت شاری‮ ‬سلێمانی،‮ ‬كە خۆیان بە خاوەنی‮ ‬یەكەمی‮ ‬حكوومەت دەزانی‮ ‬و شارەكەیان لە‮ (‬سێ‮) ‬كات و لەنێوان ساڵانی‮ “‬17ی‮ ‬تشرینی‮ ‬یەكەمی‮ ‬1918 ‮ ‬بۆ‮ ‬17ی‮ ‬حوزەیرانی‮ ‬1919،‮ ‬ 10ی‮ ‬تشرینی‮ ‬یەكەمی‮ ‬1922 ‮ ‬بۆ‮ ‬16ی‮ ‬مایسی‮ ‬1923،‮ ‬26ی‮ ‬حوزەیرانی‮ ‬1923 ‮ ‬بۆ‮ ‬19ی‮ ‬تەموزی‮ ‬1924 ‮” ‬پایتەختی‮ ‬كوردستانی‮ ‬باشوور و حكوومەتەكەی‮ (‬شێخ مەحموودی‮ ‬نەمر‮) ‬بوو،‮ ‬هەر بۆیە بۆ‮ ‬ڕوژێك دەگەڕان‮ ‬ڕقی‮ ‬پەنگخواردووی‮ ‬خۆیان بەسەر حكوومەتی‮ ‬عێراق و بەریتانیای‮ ‬داگیركەردا بڕێژن‮.‬ ‮ ‬ئەمە و لەلایەكی‮ ‬دیكەوە دوای‮ ‬ئەو شكستەی‮ ‬كوردی‮ ‬ئەم بەشەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬قەیرانێكی‮ ‬ئابووریی‮ ‬جیهانی‮ ‬لە نێوان ساڵانی‮ (‬1932- 1929‮)‬ گرتەوە،‮ ‬كە كاریگەری‮ ‬خۆی‮ ‬لەسەر كوردستان و شاری‮ ‬سلێمانیش دروستكرد‮. ‬بەتایبەت لەسەر كەمبوونی‮ ‬كاڵا سەرەكییەكان و كەمی‮ ‬داهات و خەرجی‮ ‬و بێكاری‮ ‬زۆر‮. ‬لە پاڵ ئەو قەیرانەیشدا ستەمی‮ ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا لەسەر كورد و ناوچە كوردنشینەكان لە زیادبووندا بوو،‮ ‬وەك ئەوەی‮ ‬لە كۆی‮ (‬731‮) ‬فەرمانبەری‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬لە ناوچە كوردییەكاندا تەنیا‮ (‬324‮)‬یان كورد بوون،‮ ‬واتە‮ (‬407‮) ‬فەرمانبەریان لە عەرەب و توركمان و ئاسووری‮ ‬پێكهاتبوون‮. ‬بەمەیش نزیكەی‮ (‬60%‮)‬ی‮ ‬فەرمانبەرانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬لە ناوچە كوردییەكاندا كورد نەبوون‮!.‬ ئەمە و هەر لەو سەروبەندەدا پەیمانی‮ ‬نێوان حكوومەتی‮ ‬عێراق و بەریتانیا‮ (‬لە‮ ‬30ی‮ ‬حوزەیرانی1930 ‮ ‬واژۆ كرا‮). ‬بە پێی‮ ‬ئەو پەیمانەش حكوومەتی‮ ‬بەریتانیا عێراقی‮ ‬دەكردە ئەندام لە كۆمەڵەی‮ ‬گەلان‮. ‬بەڵام دوای‮ ‬بڵاوكردنەوەی‮ ‬پەیماننامەكە دەركەوت هیچی‮ ‬لە بارەی‮ ‬كوردەوە تێدا نییە‮.‬ د‮. ‬كەیوان لە درێژەی‮ ‬قسەكانیدا گوتی‮: ‬لە ئاستانەی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستییانەشدا موتەسریفی‮ ‬سلێمانی،‮ ‬كە كوردێكی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬بوو بە ناوی‮ ‬ئەحمەد تۆفیق،‮ ‬دوور لە ویستی‮ ‬هاوشارییەكانی‮ ‬كاری‮ ‬دەكرد‮. ‬هەر بۆیە خەڵكی‮ ‬ئەو شارە خۆشیان نەدەویست و لە كۆڕ‮ ‬و كۆبوونەوەكانی‮ ‬خۆیاندا بە خراپ باسیان دەكرد،‮ ‬ئەمە و لە تۆمارێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬ساڵی‮ ‬1930 دا هاتووە ئەگەرچی‮ ‬لیوای‮ ‬سلێمانی،‮ ‬كە مەركەزەكەی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانییە لە لایەن كوردێكی‮ ‬ئەو شارەوە ئیدارە دەكرێت و ناوی‮ “‬ئەحمەد تۆفیق بەگ”ە،‮ ‬بەڵام لەبەر ئەوەی‮ ‬زۆرینە لە حكوومەتەوە دانیشتوانی‮ ‬لیواكە دەبینێت،‮ ‬نەوەك لە دانیشتوانەكەیەوە،‮ ‬بۆیە جێگای‮ ‬ئومێد نییە،‮ ‬ئەمە و پێدەچێت دانیشتوانی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬هیوایەكیان بە موتەسریفە كوردەكەی‮ ‬خۆیان نەمابێت،‮ ‬بۆیە هەر بەهۆی‮ ‬دانیشتوانەكەیەوە لە كارەكەی‮ ‬دوورخرایەوە و‮ (‬ئەحمەد عوسمان‮)‬ی‮ ‬خەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر لە شوێنی‮ ‬دانرا،‮ ‬بەڵام ئەوەیش‮ ‬ڕقی‮ ‬جەماوەری‮ ‬سلێمانی‮ ‬نەهێنایە خوارەوە‮.‬ بەر لە‮ ‬ڕوودانی‮ ‬راپەڕینەكە بە چەند مانگ و‮ ‬ڕۆژێك بەرپرسانی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬پادشایەتی‮ ‬عێراق هەستیان بەوە كردبوو كە دانیشتوانەكەی،‮ ‬خۆیان بۆ هەڵچوونێكی‮ ‬جەماوەری‮ ‬ئامادە كردووە،‮ ‬بۆیە سەرباری‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە‮ ‬11ی‮ ‬مایسی1930 ‮ ‬جارێكی‮ ‬دی‮ ‬كەسایەتییەكی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانییان بە ناوی‮ (‬تۆفیق وەهبی‮ ‬بەگ‮) ‬لە بری‮ (‬ئەحمەد عوسمان‮) ‬كردە موتەسریفی‮ ‬سلێمانی‮ ‬و‮ (‬غازی‮ ‬كوڕی‮ ‬فەیسەڵ‮)‬یش كە جێنشینی‮ ‬باوكی‮ ‬بوو،‮ ‬لە تەموزی‮ ‬1930 سەردانی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬كرد،‮ ‬هەورەها لە‮ ‬10ی‮ ‬ئابی‮ ‬1930 شاندێكی‮ ‬باڵای‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق،‮ ‬كە پێكهاتبوون لە جەعفەر عەسكەری‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆك وەزیران بە‮ ‬یاوەری‮ ‬هەردوو وەزیر‮ (‬جەمیل مدفعی‮ ‬و جەلال بابان‮) ‬و‮ (‬مێجەر‮ ‬یانگ‮) ‬لە بری‮ ‬نوێنەری‮ ‬باڵای‮ ‬حكوومەتی‮ ‬بەریتانیا لە عێراق،‮ ‬سەردانی‮ ‬شاریان كرد و تا‮ ‬12ی‮ ‬ئاب مانەوە‮.‬ ‮ ‬بەڵام هیچ‮ ‬یەك لەو هەوڵانەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق لە‮ ‬ڕقی‮ ‬جەماوەری‮ ‬شاریان كەم نەكرد،‮ ‬وەك ئەوەی‮ ‬ئەوان بە هیچ‮ ‬یەك لەم كارە و هەوڵەكانیان‮ ‬ڕازی‮ ‬نەبن،‮ ‬چونكە لە بۆچوونی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬شاردا ئەو سەردانانە تەنیا بۆ دڵنەوایی‮ ‬و هێوركردنەوەی‮ ‬بارودۆخەكە بوو،‮ ‬نەوەك بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬داواكانی‮ ‬خەڵك،‮ ‬هەر بۆیە لە نێو ئەو بارودۆخە خراپەدا،‮ ‬زەمینەی‮ ‬راپەڕینەكە‮ ‬ڕەخسا‮. ‬ لە وەڵامی‮ ‬پرسیارێكماندا كە راپەڕینەكە چۆن‮ ‬ڕوویدا؟ بۆ لە‮ ‬6ی‮ ‬ئەیلوولدا بوو؟‮ ‬ د‮. ‬كەیوان گوتی‮:‬‮ ‬بە پێی‮ ‬بڕیارێكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق دەبوا لە‮ ‬6ی‮ ‬ئەیلوول هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق بكرێت،‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانیش دەبوا وەك هەر پێكهاتەیەكی‮ ‬تری‮ ‬عێراق بەشداری‮ ‬لەو پرۆسەیەدا بكەن،‮ ‬بەڵام بەپیرەوەچوونی‮ ‬ئەو پرۆسەیە و دژایەتیكردنی‮ ‬لە نێو دانیشتوانی‮ ‬شاردا بیروڕای‮ ‬جیاواز و هەڵوێستی‮ ‬جیاوازی‮ ‬لێكەوتەوە‮. ‬بەو پێیەشی‮ ‬شوێنی‮ ‬دەنگدانەكە سەرای‮ ‬سلێمانی‮ ‬بوو،‮ ‬بۆیە دەبوا هەردوو بەرەی‮ ‬دژ بە‮ ‬یەك لەوێدا كۆببنەوە‮. ‬بەرەی‮ ‬دەنگدەران،‮ ‬تا لەوێدا دەنگی‮ ‬خۆیان بدەن و دڵسۆزی‮ ‬خۆیان بۆ دەوڵەت دووپات بكەنەوە و دژایەتی‮ ‬نەكەن،‮ ‬بەرەی‮ ‬نەیارانی‮ ‬دەوڵەتیش دەبوا لەوێدا كۆبوونەوەیەك ساز بكەن،‮ ‬تا لە لایەك ببنە‮ ‬ڕێگر لەبەردەم ئەو پرۆسەیەدا و لە لایەكی‮ ‬دیكەوە دژایەتی‮ ‬خۆیان بۆ ئەو پرۆسەیە دووپات بكەنەوە‮. ‬ئەوە بوو دەنگدانێك بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬شاری‮ ‬لە بەردەركی‮ ‬سەرا كۆكردەوە‮. ‬دیارە ئەوانەی‮ ‬ئامادەی‮ ‬دەنگدان بوون و ئەو‮ ‬ڕۆژە بۆ ئەو مەبەستە هاتبوونە ئەوێ،‮ ‬نزیك بە سی‮ ‬كەس دەبوون،‮ ‬كە كۆمەڵێك كەسایەتی‮ ‬ناسراو بوون كە لە نێویاندا‮ (‬حاجی‮ ‬ئیبراهیم ئاغا،‮ ‬مەجید بەگی‮ ‬حاجی‮ ‬ڕەسوڵ بەگ،‮ ‬غالب ئاغا،‮ ‬حاجی‮ ‬كەریم،‮ ‬كەریمی‮ ‬عەلەكە،‮ ‬سەید ئەحمەدی‮ ‬تونچی،‮ ‬كەریم بەگی‮ ‬محەممەد بەگ،‮ ‬حاجی‮ ‬كاكەحەمە،‮ ‬حاجی‮ ‬مەلامحێدین،‮ ‬حاجی‮ ‬عەلی‮ ‬حاجی‮ ‬حەسەن ئەفەندی‮) ‬ناسرابوونەوە‮. ‬لەوانەشی‮ ‬دژی‮ ‬هەڵبژاردن بوون و زۆربەشیان لە بەردەركی‮ ‬سەرا كۆبوونەوە تا دەست بدەنە راپەڕین پرۆسەكە و تێك بدەن،‮ ‬كۆمەڵێك بوون كە لە نێویاندا ئەمانەی‮ ‬تێدا بوون‮: (‬ئیبراهیم ئەحمەد،‮ ‬ڕەشوڵی‮ ‬هونەرمەند،‮ ‬فایەق بێكەس،‮ ‬حەمە سەعید دارتاش،‮ ‬محێدینی‮ ‬ساڵە سوور،‮ ‬محێدینی‮ ‬حەمامچی،‮ ‬ساڵح قەفتان،‮ ‬فوئاد ساڵح قەفتان،‮ ‬عەزمی‮ ‬بەگی‮ ‬بابان،‮ ‬محەممەد ساڵح بەگی‮ ‬محەممەد عەلی‮ ‬بەگ،‮ ‬حەمەی‮ ‬ئەورەحمان ئاغا،‮ ‬عیزەت بەگی‮ ‬وەسمان پاشا،‮ ‬فایەق بەگی‮ ‬مارف بەگ،‮ ‬شێخ محەممەدی‮ ‬گوڵانی،‮ ‬مەجید ئەفەندی‮ ‬كانێسكانی،‮ ‬ڕەمزی‮ ‬فەتاح و تۆفیق قەزاز‮)‬،‮ ‬لە بەرامبەر ئەو‮ (‬دوو‮) ‬بۆچوونە جیاوازەی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬شاریشدا بەرپرسانی‮ ‬حكوومەت بۆ پاراستنی‮ ‬باری‮ ‬ئاسایشی‮ ‬پرۆسەكە و‮ ‬ڕێگرتن لە هەر كارێكی‮ ‬نەخوازراو،‮ ‬هێزێكی‮ ‬زۆری‮ ‬لەسەر باڵەخانەی‮ ‬بەردەركی‮ ‬سەرا دامەزراندبوو‮. ‬كاتێكیش دەست بە پرۆسەكە كرا،‮ ‬دەنگی‮ ‬خۆپیشاندەران بە دروشمی‮ ‬تایبەت و هوتاف كێشان دەستی‮ ‬پێكرد،‮ ‬بەمەش هێزەكانی‮ ‬حكوومەت كەوتنە تەقە لە خۆپیشاندەران و‮ ‬ڕاپەڕینەكەی‮ ‬خستە قۆناغێكی‮ ‬ترسناكەوە،‮ ‬كە لە دەرئەنجامدا‮ (‬13‮)‬ كەس بوونە قوربانی‮ ‬و ژمارەیەكی‮ ‬بەرچاویش لە خۆپیشاندەران برینداربوون‮. ‬لە كاتێكدا لە هێزەكانی‮ ‬حكوومەت تەنیا‮ (‬یەك‮) ‬كوژراو و‮ (‬دوو‮) ‬بریندار هەبوو‮.‬ سەختی‮ ‬ئەو بارودۆخەی‮ ‬شار،‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ناچار كرد هێزێكی‮ ‬تایبەت لە ژێر فەرماندەیی‮ (‬بەكر سدقی‮) ‬ڕەوانەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بكەن و لە چەند شوێنێكی‮ ‬شار و لەوانەش لەسەر مزگەوت و تەكییەكان بنكەی‮ ‬سەربازی‮ ‬دابنێن‮. ‬هەموو ئەوانەشی‮ ‬لەو بنكانە دایاننان لە سەربازی‮ ‬عەرەب و سیخ پێكهاتبوون،‮ ‬بەڵام هیچ‮ ‬یەك لەو گوشار و هێزانە نەچۆكی‮ ‬بە ئیرادەی‮ ‬شار و دانیشتوانەكەی‮ ‬دا،‮ ‬نە بە بەرژەوەندیی‮ ‬حكوومەتیش گەڕا،‮ ‬تەنیا ئەوەندە نەبێت راپەڕینێكی‮ ‬دامركاندەوە‮. ‬لێرەوەش راپەڕینەكەی‮ ‬شەشی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬1930 بووە مێژووییەكی‮ ‬بەرەنگاری‮ ‬بۆ دانیشتوانی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی،‮ ‬تا ئەوەی‮ ‬شارەكە دوای‮ ‬ناوی‮ (‬شێخ مەحموود‮) ‬بە ناوی‮ (‬ڕۆژی‮ ‬شەشی‮ ‬ئەیلوول‮) ‬ناسرا‮.‬ ‮ ‬لەو مێژووەوە و تا ئەو كاتەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬داگیركاری‮ ‬بەسەر شاری‮ ‬سلێمانییەوە بوون،‮ ‬هەمیشە ئەو شارە و دانیشتوانەكەی‮ ‬بوونە نەیار و ئۆپۆزسیۆن بەڕووی‮ ‬دەسەڵاتدارەكانی‮ ‬بەغدادا‮. ‬پێدەچێت هەر ئەو تۆوەش بێت،‮ ‬كە بیری‮ ‬ئۆپۆزسیۆنی‮ ‬و نەیار بە دەسەڵاتی‮ ‬لە ناخی‮ ‬هەندێك لە دانیشتوانەكەیدا دروستكردبێت،‮ ‬تا ئەوەی‮ ‬بەر لە‮ (‬46‮)‬ ساڵ بەشێكیان بوونە نەیاری‮ (‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول‮) ‬و بۆ‮ (‬دوو‮) ‬ساڵیش بوونە نەیاری‮ ‬كار و پرۆژە و دەسكەوتەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮!.‬