به ئاماده‌بوونی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ‌و نه‌وزاد هادی، پارێزگاری پێشووتر، فرسه‌ت سۆفی ، پارێزگاری نوێی هه‌ولێر، له رێوڕه‌سمێكدا ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا وه‌زیری ناوخۆ گوتی: پیرۆزبایی له د. فرسه‌ت ده‌كه‌م، وه‌كو كادیرێكی ئه‌كادیمی و ئیداریی هه‌ولێر ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات.
گوتیشی: فرسه‌ت سۆفی له ناوخه‌ڵك هاتووه و ده‌توانێت له ئێش و ئازاری خه‌ڵك تێ بگات.
سه‌باره‌ت به پارێزگاری پێشووتریش ، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د گوتی: نه‌وزاد هادی وه‌كو ئه‌ندازیارێك له هه‌ر شوێنێك كاری كردبێت جێ په‌نجه‌ی دیار بووه ، هیواداریشم له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت.
دواتریش نه‌وزاد هادی، پارێزگاری پێشووی هه‌ولێر گوتی: هیوادارم هه‌موو یه‌كه ئیدارییه‌كان پاڵپشتی ته‌واوی د. فرسه‌ت سۆفی بكه‌ن .










