ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12 ى 9 ى 2019 ، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێكی نوێ بۆ هه‌ولێر كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دكتۆر فرسه‌ت سۆفی وه‌كو كاندیدی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، هاوكات وه‌كو تاكه كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر ئاماده‌بوو و كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی كاندیدبوونی و كارنامه‌ی خۆی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگای هه‌ولێر خسته‌ڕوو
دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر داوای لێكرا سی ڤی خۆی پیشكه‌ش بكات و بیخوێنێته‌وه. دوای خوێندنه‌وه‌ی سی ڤییه‌كه‌ی دكتۆر فرسه‌ت سۆفی بیست و حه‌وت ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری به‌ده‌ستهێنا و وه‌كو پارێزگاری نویی هه‌ولێر ده‌ستنیشان كرا .
پرۆفایلی فرسەت سۆفی
– ناوی تەواوی، فەرسەف سۆفی عەلی، لە ساڵی 1978 لە گوندی گەزنەی سەر بە چۆمان چاوی بە دونیا هەڵهێناوە.
– پارێزگاری نوێی پارێزگای هەولێر خێزاندارە و خاوەنی دوو کوڕ و دوو كچە، هەروەها دانیشتووی هەولێرە.
– فەرسەت سۆفی بڕوانامەکانی ماستەر و دکتۆرای لە یاسای گشتی لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر بەدەستهێناوە.
– لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان پەرلەمانتار بووە و هەروەها مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بووە.
– فەرسەت سۆفی ئەندامی لیژنەکانی ده‌سته‌ی راوێژكاری یاسایی له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و لیژنەی نووسینەوەی دەستوری هەرێمی کوردستان و ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی لە هەرێمی کوردستان و هەروەها سەرۆکی لیژنەی کاتی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بووە.
– لەسەر ئاستی کاری حزبیش ئەندامی شاندی دانوسانکاری پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە.









