وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له وه‌ڵامی پرسه‌نامه‌كانیاندا سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ، ئه‌مه‌ش ده‌قی سوپاسنامه‌كانه :
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
برای بەڕێز و گەورەمان كاك (مەسعود بارزانی) بە سوپاسەوە بروسكەی ماتەمینی بەرێزتان، بۆ كۆچی دوایی (حاجی عائیشە)ی دایكم، پێگەیشت ، و ئەركتان كێشا و پەرۆشی و خەمخۆر لە رادەبەدەرتان سەبوری پێ بەخشیوین، چاكە و دڵسۆزیتان بەرز دەنرخێنين، داواكارین لە خودای مەزن هەمیشە دووربن لە ناخۆشی.
براتان/ شۆڕش ئیسماعیل
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بۆ برای بەڕێزم جەنابی كاك (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەناوی خۆمان و بنەماڵەكەمانەوە سوپاسی پەیامی ماتەمینی و پەیوەندییە تەلفونییەكەی بەرێزتان دەكەین، بۆ كۆچی دوایی (حاجی عائیشە)ی دایكم، قەدرگرانیتان و پەیوەندییەكەتان، لە خەمەكانمانی كەمكردەوە، پێزانینی زۆرمان هەیە بۆ دڵدانەوەو پەرۆشیتان بۆ كۆچی دوایی دایكی كۆچ كردومان.
براتان/ شۆڕش ئیسماعیل
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بۆ برای بەڕێزم جەنابی كاك (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەناوی خۆم و بنەماڵەكەمانەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان دەكەین بۆ خەمخۆری و دڵسۆزیتان، كە بە پەیوەندی تەلەفونی و پەیام و بروسكە بەشداریتان كرد لە پرسەی دایكی كۆچكردووم ، (حاجی عائیشە)، دووبارە سوپاس بۆ دڵسۆزیتان و لوتفی زۆرتان نیشاندا و لە خەمی گەورەی ئێمەتان كەمكردەوە، جارێكی تر سوپاس بۆ پەرۆشیتان.
براتان/ شۆڕش ئیسماعیل









