ئەمریکا محەممەد جەواد زەریفی خستە لیستی سزاکانییەوە و جۆن بۆڵتنیش بڕیارەکەی بە دروست ناوبردووە و وتوشیەتی “زەریف نوێنەرایەتی گەلی ئێران ناکات”.
مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تۆڕی “فۆكس نیوز”ی ئەمەریكی راگەیاندوە “ئەو بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ دەربارەی زەریف دەریکردوە زۆر گرنگە چونکە ئێمە پێمان وایە وەزیری دەرەوەی ئێران نوێنەرایەتیی ڕەوای وڵاتەكەی ناكات”.
مایك پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەداوە “بەپێی سزاكان هەموو دارایی زەریف لەناو خاكی ئەمریكا سڕ دەكرێن ، جگە لەوەی كۆت و بەند دەخرێتە سەر پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانی زەریف لەگەڵ هاووڵاتیانی ئەمەریكا”.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی چوارشەممە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا رایگەیاند “سزایان بەسەر محەممەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران‌دا سەپاندووە و زەریف لە لیستی گەنجینەی ئەمەریكادا لەو كەسایەتییانەیە خاوەن پۆلێنی تایبەتن لەلای ئیدارەی چاودێری پارە بیانییەكان”، بەڵام دواتر چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا له‌و بڕیاره پاشگه‌زبووه‌ته‌وه و وه‌ك ئاماژه‌یان پێدا، مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌ڵستی بڕیاری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر زه‌ریفدا كردبوو.









