ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق بڕیاریدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ 1ی‌ نیسانی‌ ساڵی‌ 2020دا ئه‌نجام بدرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (22/7/2019) ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆی کرد لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و زۆرینەی بڕگە و ماددەکانی هەمواری یاساکە پەسەندکران، لەنێویاندا دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن کە بڕیارە رۆژی 1ی نیسانی ساڵی داهاتوو به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا هه‌ڵبژادرنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بەڕێوەبچێت.

هاوکات بەپێی هەموارە نوێیەکە، بۆ هەر پارێزگایەک (10) کورسی ئەنجومەنی پارێزگا دیاریکراو، بەڵام هەر پارێزگایەک ژمارەی دەنگدەرانی لە یەک ملیۆن کەس تێپەڕێنێت، ئەوا هەر (200) هەزار دەنگێک بە کورسییەک زیاد دەکرێت بۆ کۆی کورسییەکانی ئەنجومەنەکە.