ئا: سەرهەنگ نەجمەدین
لەژێرچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی كوردستان و بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی بەرزكردنەوەی قورسایی كوردستان پاڵەوانیەتی بەرزكردنەوەی قورسایی لەسەر ئاستی كچان لەشاری سلێمانی بەرێوەچوو.
رۆژی 18/7/2019 لەهۆڵی پەروەردەی وەرزشی سلێمانی بەبەشداری 7 یانەی كوردستان، پاڵەوانیەتی بەرزكردنەوەی قورسایی كچان بۆ یانەكانی كوردستان لەلایەن یەكێتی ناوەندی بەرزكردنەوەی قورسایی كوردستان سەركەوتووانە ئەنجام درا.
لەپاڵەوانیەتیەكەدا هەر یەك لەیانەكانی هەولێر بەكۆكردنەوەی 766خاڵ پلەی یەكەم و یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەكۆكردنەوەی 590خاڵ پلەی دووەم و یانەی هەندرێن بەكۆكردنەوەی 454 خاڵ پلەی سێیەمیان دەستەبەركرد، هەر یەك لەیانەكانی ئافرەتانی هەولێر بەكۆكردنەوەی 128 خاڵ پلەی چوارەم و یانەی پیشەسازی بەكۆكردنەوەی 116 خاڵ پلەی پێنجەم و یانەی كەیوان بەكۆكردنەوەی 62 خاڵ پلەی شەشەم و یانەی سۆلاف بەكۆكردنەوەی 60 خاڵ پلەی حەوتەمی دەستەبەركرد.
جێی ئاماژەبۆكردنە هەر یەك لەیانەكانی هەولێر، هەندرێن، ئافرەتانی هەولێر، پێشمەرگەی سلێمانی، پیشەسازی، كەیوان، سۆلاف بەشداریان لە پاڵەوانیەتیەكە كردبوو كە وابڕیار بوو رۆژی دەستپێكی پاڵەوانیەتیەكە زیاتر لە11 یانە بەشداری تێدا بكەن، بەڵام بەهۆكارێكی نادیار چەند یانەیەك بەشداریان لەپاڵەوانیەتیەكە نەكرد.









