ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له رێوڕه‌سمێكدا، كتێبی 3660 كه تایبه‌ته به بیره‌وه‌ری گه‌نجێكی كوردستانیی ئاشووری له زیندانه‌كانی عێراق به هه‌ردوو زمانی كوردیی و عه‌ره‌بی له لایه‌ن نووسه‌ری كتێبه‌كه‌وه به‌رهه‌م عه‌لی ناسێندرا.

له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حزبی و حكوومی و كه‌سایه‌تییه سیاسی و رۆشنبیرییه‌كان و ئه‌دیب و دۆستانی كتێب ئاماده‌بوون.
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، بۆتان ته‌حسین، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕیی ده‌زگای میدیایی (باس)، دوای به‌خێرهاتنكردنی میوانان، به وردی باسی له رۆڵی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، به‌تایبه‌تیش پێكهاته‌ی مه‌سیحی كرد، هاوكات ستایشی ماندووبوونه‌كانی به‌رهه‌م عه‌لی، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی كرد له‌به‌رامبه‌ر كاركردنی له كتێبه‌كه‌دا.
ڕێوڕه‌سمه‌كه به ئاماده‌بوونی فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده سیاسییه‌كان و به‌رپرسانی حكوومی و حزبی، له هۆڵی هۆتێل ڕۆتانا له شاری هه‌ولێر ده‌ستی پێكردووه.

له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا كتێبی (٣٦٦٠.. بیره‌وه‌ریی گه‌نجێكی كوردستانیی ئاشووری له زیندانه‌كانی عێراقدا) به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی ده‌ناسێندرێت و دواتریش پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان ده‌كرێت.










