خهبات: ئاشتی گەرمیانی – هۆڵەندا:-
لە شاری ئەمسترام لە خاسپیرپلاتس هونەرمەندی شێوەكاری كورد ئیحسان محی الدین لەدوای كۆمەڵێك چالاكی هونەری شێوەكاری لە شاری ئەمسترادم ئەتەلێ ی تایبەتی بەناوی ئیشان ئەتەلێ ی خۆی كردەوە بەئامادە بوونی چەندین لە هونەرمەندان و ناسراوانی هونەری شێوەكاری كورد و هۆڵەندی ، كە كۆمەڵێك لەكارە هونەرییەكانی نمایش كردبوون بریتی بوون لەستایلێكی تایبەتی كەبە كەرەستەی ئەكریلیك دایانی ڕشتبوون كە پتر كاری دەربڕین خوازی و ئابستراكێكی هاوچەرخی بوون ، ئەمەش هەنگاوێكی هونەری نوێی هونەرمەند بوو بۆ تاقی كردنەوەی كارە هونەریەكانی ، هونەرمەند ئیحسان محی الدین لە ساڵی 1965 لە شاری كەركووك لەدایك بووە ، و لەسەرەتایی ساڵانی 1990 و لە شاری ئەمستردام نیشتەجێ بووە ، بەشدارە لەهەموو چالاكی یە هونەری و ڤیستڤاڵە هونەریەكانی ووڵاتی هۆڵەندا ، و هونەرمەند سەركەوتوو بووە لە دروست كردنی ئەو پردە هونەری یەی كە دروستی كردوە لە نێوان هونەرمەندە كوردەكان و هۆڵەندییەكان و بەردەوام لە سەنتەرە هونەریەكانی شاری ئەمستردام لە چالاكی یەكی نوێدا نمونەیەكی نوێ ی كەلتووری كوردی و هونەری نمایش دەكەن چ لەگەڵ میوزیك و چ لەگەڵ شانۆ دا.










