سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی پێشوی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ وەزیرانی کابینەی هەشتەم و تیمی ئەنجومەنی وەزیرانی کابینەی هەشتەم ئەنجامدا.

سه‌ره‌تا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كردو سوپاسی وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم کرد بۆ ئەوەی توانیویانە پێکەوەبن و لەنێوشیاندا به‌تایبه‌ت سوپاسی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کرد و گوتی دەبێت من بڵێم برای خۆشەویستم قوباد تاڵەبانی بەڕاستی زۆر سوپاس بۆ ئەو ماویەی کە پێکەوە حکومەتمان بەرێوەبرد.

سەرۆکی هەریمی کوردستان باسی لەوەشیکرد بەخۆشحاڵییەوە رایدەگەێنم کە لەچەند رۆژی داهاتوودا کابینەی نۆهەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکدێت و هیوادارم سەرۆکی حکومەتی نوێ و لەگەڵ کاک قوباد پێکەوە حکومەتیکی بەهێز دروست بکەن و منیش بەهەموو توانایەکمەوە پاڵپشتیان دەکەم.