نایمار داسیلڤای ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بە هاوڕێ نزیكەكان گووتوە كە نیازێكی زۆری هەیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بەرشلۆنە.
بەگوێرەی سایتی لو 10ی فەرەنسی، نایمار هاوڕێ نزیكەكانی خۆی لەوە ئاگادار كردۆتەوە كە لەم هاوینەدا دەگەڕێتەوە بەرشلۆنە، و چیتر لەگەڵ پاریس سان جێرمان بەردەوام نابێت، ئەوەشی بە هاوڕێكانی گوتووە كە ئەو بەهەموو مەرجەكانی یانەی بەرشلۆنە رازی بووە.









