لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق متمانەی بە سێ وەزیر بەخشی بۆ پۆستە وەزارییە بەتاڵەکان کە یەکێک لەوانە وەزارەتی دادە.
هەر یەک لە حاکم فاروق ئەمین، كاندید بۆ وەزارەتی داد، نەجاح شەمەری كاندیدی وەزیری بەرگری و یاسین یاسری كاندیدی وەزیری ناوخۆ، متمانەی پەرلەمانیان بەدەستهێنا و بوونە وەزیر.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پهرلهمانی عیراق 233 پهرلهمانتار ئامادهی بوون ناوی كاندیدهكان خرایە دەنگدان، لە سەرەتای دانیشتنەکە نەجاح شەمەری وەک وەزیری بەرگری و یاسین یاسری وەک وەزیری ناوخۆ دەنگیان پێدرا.
هەروەها دواتر دەنگ بە فارووق ئەمین بۆ وەزارەتی داد درا، بەڵام سەفانە تائی، كاندید بۆ وەزارەتی پەروەردە دەنگی پێویستی نەهێنا.










