ڕاپۆرت‮/ ‬سەید فاتیح بەرزنجی
ژمارەیەك لە هاووڵاتییانی‮ ‬گەڕەكە جیاجیاكانی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر پەیوەندییان پێوەكردین سەبارەت بە كێشەی‮ ‬پارەی‮ ‬ئاو،‮ ‬كە لە ئێستادا بۆتە پێوەر و بە وتەی‮ ‬هاووڵاتییان دوای‮ ‬بەستانی‮ ‬پێوەری‮ ‬ئاوی‮ ‬ماڵان و لە كاتی‮ ‬كۆكردنەوەی‮ ‬پارەی‮ ‬ئاو بە پێوەر،‮ ‬پارەیەكی‮ ‬زۆر لەسەر هاووڵاتییان كۆبۆتەوە و گلەییان لە هاتنەوەی‮ ‬ئەو پارە زۆرە هەیە بۆ ئەم مەبەستەش وەك‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات ئەو بەدواداچوونەمان كرد و سەردانی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬ئاوی‮ ‬هەولێرمان كرد بۆ ئەوەی‮ ‬ئەو كێشەیە بخەینە بەردەمی‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬ئاوی‮ ‬هەولێر‮.‬
سەرەتای‮ ‬ڕاپۆرتەكەمان بە وەرگرتنی‮ ‬گلەیی‮ ‬و گازاندەی‮ ‬هاووڵاتییان دەست پێكرد،‮ ‬لە گەڕەكی‮ ‬عەدالەی‮ ‬كۆن،‮ ‬مام خدر قورشاغلویی‮ ‬گوتی‮: ‬ماوەیەكە ئەو خانووەم كڕیوەو بڕی300 ‮ ‬هەزار دینارم بۆ هاتۆتەوە و هۆكارەكەشی‮ ‬نازانم،‮ ‬پێویستە فەرمانگەی‮ ‬ئاوی‮ ‬هەولێر بەدواداچوون بۆ هاتنەوەی‮ ‬ئەو پارە زۆرە بكات هەر تەنها ئەو پارە زۆرە بۆ من نەهاتۆتەوە بەڵكو چەندین هاووڵاتی‮ ‬گلەیی‮ ‬لە هاتنەوەی‮ ‬پارەی‮ ‬زۆری‮ ‬ئاوی‮ ‬ماڵان هەیە‮.‬
مام كەریم گوتی‮: ‬داوا لە ئاوی‮ ‬هەولێر دەكەم كە بەدواداچوونمان بۆ بكات لەسەر هاتنەوەی‮ ‬ئەو پارە زۆرەی‮ ‬ئاو،‮ ‬من‮ ‬320‮ ‬هەزار دینارم بۆ هاتۆتەوە و ئەو پارەیەم بەلاوە زۆرە‮.‬
قادر دانیشتوویەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬گەڕەكی‮ ‬عەدالە بوو و گووتی‮: ‬پێویستە ئەوەی‮ ‬پارەی‮ ‬زۆری‮ ‬بۆ هاتۆتەوە پارەكە بەقیست بدات لەبەر ئەوەی‮ ‬هەندێ كەس پارەیەكی‮ ‬زۆریان بۆ هاتۆتەوە‮.‬
لوقمان شێخانی‮ ‬لە گەڕەكی‮ ‬نەورۆز گوتی‮: ‬ماوەیەكە پێوەرم بەستاوە و بڕی360 ‮ ‬هەزار دینارم بۆ هاتۆتەوە و هۆكارەكەی‮ ‬نازانم،‮ ‬دەبووایە فەرمانگەی‮ ‬ئاوی‮ ‬هەولێر هاوكاری‮ ‬هاووڵاتییانی‮ ‬بكردایە تا ئەو هەموو پارەیە لەسەر هاووڵاتییان كۆنەبێتەوە‮.‬
عوسمان‮ ‬یەكێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬گەڕەكی‮ ‬نەورۆز بوو و گووتی‮: ‬بۆئەو جارە بڕی280 ‮ ‬هەزار دینارم بۆ هاتۆتەوە و پارەكەش زۆرە و توانای‮ ‬دانی‮ ‬ئەو هەموو پارەیەم نییە نازانم چی‮ ‬بكەم؟
سەبارەت بە گەیاندنی‮ ‬گلەیی‮ ‬و گازاندەی‮ ‬هاووڵاتییان سەردانی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬ئاوی‮ ‬هەولێرمان كردو لە وێدا‮ ‬ئەندازیار ئاری‮ ‬ئەحمەد،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬ئاوی‮ ‬هەولێر گوتی‮: ‬ئاو بە دوو شێواز بۆ هاووڵاتییان دابین دەكرێت،‮ ‬یەكێكیان بەهۆی‮ ‬بیرە ئاوەكانی‮ ‬ناو گەڕەكەكانە و ئەوی‮ ‬دیكەشیان بەهۆی‮ ‬پڕۆژەی‮ ‬ئاوی‮ ‬ئیفرازەوە ئاوی‮ ‬پاك و خاوێن بۆ هاووڵاتییان دابین دەكەین و هەوڵ دەدەین لەشاری‮ ‬هەولێر كێشەی‮ ‬كەم ئاوی‮ ‬چارەسەر بكەین بۆ ئەوەی‮ ‬چیتر كێشەی‮ ‬كەم ئاوی‮ ‬لە وەرزی‮ ‬هاوین‮ ‬ڕوونەدات،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬ڕۆژانە ژمارەی‮ ‬دانیشتووان و ژمارەی‮ ‬خانوو دروستكردن لە شاری‮ ‬هەولێر لە زیادبووندایە و هەوڵی‮ ‬ئەوەش دەدەین بە هۆی‮ ‬پڕۆژەی‮ ‬ئاوی‮ ‬ئیفراز بە چەند قۆناغێك ئاو بگەیەنینە هاووڵاتییان‮.‬
گوتیشی‮: ‬ئەو پڕۆژەیە كەوتۆتە گوندی‮ ‬ئیفراز لەسەر زێی‮ ‬گەورە و بریتیە لە سێ پڕۆژە وەك پڕۆژەی‮ ‬ئاوی‮ ‬ئیفراز‮ ‬یەك و پڕۆژەی‮ ‬ئاوی‮ ‬ئیفراز دوو لەگەڵ پڕۆژەی‮ ‬ئاوی‮ ‬ئیفراز سێ كە لە‮ ‬60%ی‮ ‬لەساڵی2006 ‮ ‬تەواوبووە و لە‮ ‬40%كەی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئەو پڕۆژەیە لەساڵی2015 ‮ ‬تەواوكراوە و لەئێستاشدا هەرسێ پڕۆژەكەی‮ ‬ئاوی‮ ‬ئیفراز بە هەموو توانای‮ ‬خۆیان كاردەكەن و لەخزمەتی‮ ‬هاووڵاتییان دایە‮.‬
ئەندازیار ئاری‮ ‬ئەحمەد بەڕێوەبەری‮ ‬ئاوی‮ ‬هەولێر سەبارەت بە پلان و بەرنامەیان بۆ داهاتوو‮ ‬ڕونیكردەوە‮: ‬بەپێی‮ ‬پلان و بەرنامەی‮ ‬خۆمان لە پلانمان دایە كە گرنگی‮ ‬بە ئاوی‮ ‬سەرزەوی‮ ‬بدەین و ئاوی‮ ‬ژێرزەوی‮ ‬دابخەین،‮ ‬وەك ئەنجامدانی‮ ‬پڕۆژەی‮ ‬ئاوی‮ ‬هەولێر چوار كە پڕۆژەیەكی‮ ‬زۆر گەورەیە و توانای‮ ‬بەرهەمهێنانی25 ‮ ‬هەزار مەتر سێ جا ئاوی‮ ‬لە هەر كاتژمێرێكدا هەیە،‮ ‬دیارە ئەوەش‮ ‬یەكسانە بە هەموو بیرە ئاوەكانی‮ ‬ناو شاری‮ ‬هەولێر هەیە بەتوانای‮ ‬هەر سێ پڕۆژەكە كە ئێستا لەكاركردندا بەردەوامە‮. ‬لەشاری‮ ‬هەولێر نزیكەی‮ ‬هەزار و سەد و شەش بیری‮ ‬ئاو هەیە و قەبارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬ئاو بەرهەم دەهێنن و لەدوای‮ ‬تەواوبوونی‮ ‬ئەو پڕۆژە گەورەیە چیتر كێشەی‮ ‬كەم ئاوی‮ ‬نامێنێ،‮ ‬دیارە ئەو پڕۆژەیە لە‮ ‬ڕینگی‮ ‬شەقامی‮ ‬خێرای120 ‮ ‬مەتری‮ ‬بەرەو دەرەوە تاوەكو‮ ‬ڕینگی‮ ‬شەقامی‮ ‬150‮ ‬مەتری‮ ‬ئاوی‮ ‬پڕۆژەكە دابەش دەكرێت لەگەڵ ئەو شوێنانەی‮ ‬كە فەرمانگەكانی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬ئاوی‮ ‬هەولێرە وەكو دارەتوو‮- ‬بنەسڵاوە‮- ‬كەسنەزان‮- ‬شاوێس‮- ‬پیرزین‮- ‬بەحركە‮- ‬عەنكاوە‮- ‬كانی‮ ‬قرژاڵە‮- ‬سێبیران دەخرێنە ناو ئەو پڕۆژەیە و دیزاینی‮ ‬ئەو پڕۆژەیە تەواو بووە و چێك كراوە و ئومێدەوارین كە لەئایندەیەكی‮ ‬نزیكدا جێبەجێ بكرێت و بچێتە پڕۆسەی‮ ‬تەندەرینگ وجێبەجێ بكرێت و دوو ئامانجی‮ ‬سەرەكیمان هەیە لەو پڕۆژەیە وەك داخستنی‮ ‬هەموو بیرە ئاوەكان بەتەواوی‮ ‬و‮ ‬ڕوو لە بەكار هێنانی‮ ‬ئاوی‮ ‬سەر زەوی‮ ‬بكەین و ئامانجی‮ ‬دووەمیش ئەوەیە بۆ ئەو شوێنانەی‮ ‬كە پچڕپچڕ‮ ‬ئاویان دێت كارێكی‮ ‬وابكەین تا بەردەوام ئاویان پێ بدرێت و چارەسەری‮ ‬كێشەی‮ ‬ئاویان بۆ بكرێت‮.‬
چارەسەری‮ ‬كێشەی‮ ‬كەم ئاوی‮ ‬دەكەین
دواتر سەبارەت بەكێشەی‮ ‬كەم ئاوی‮ ‬ئەندازیار ئاری‮ ‬ئەحمەد قادر بەڕێوەبەری‮ ‬ئاوی‮ ‬هەولێر‮ ‬ڕونیكردەوە‮: ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬هاووڵاتییان‮ ‬ڕۆژانە ئاوێكی‮ ‬زۆر بە فیڕۆ دەدەن چ بە شووشنی‮ ‬ئوتومبێل‮ ‬یاخود شووشتنی‮ ‬بەردەرگا و ئاودانی‮ ‬باخچەی‮ ‬بەردەمی‮ ‬ماڵەكانیان،‮ ‬ئاوێكی‮ ‬زۆر بەفیڕۆ دەڕوات و‮ ‬ڕادەی‮ ‬هوشیاری‮ ‬هاووڵاتییان لاوازە لە دەست بە ئاو گرتن،‮ ‬و هاووڵاتییان دەستیان بەبەستانی‮ ‬پێوەر كردووە و پێوەرەكە پێوەری‮ ‬میكانیكییە و ئەو سیستەمەی‮ ‬كە بەكاری‮ ‬دەهێنن بۆ خوێندنەوەكەی‮ ‬سیستەمێكی‮ ‬ئەلیكترۆنی‮ ‬زیرەكە و سیتەمی‮ ‬كۆكردنەوەی‮ ‬داهاتە ئەوە لەلایەك لەلایەكی‮ ‬دیكە هاووڵاتییان فێری‮ ‬ئەوە دەبن كە چیتر ئاو بەفیڕۆ نەدەن و دەست بە ئاوەوە بگرن دواتر سەبارەت بەگ لەیی‮ ‬هاووڵاتییان ئەندازیار ئاری‮ ‬ئەحمەد قادر گوتی‮: ‬دوو جۆر پارەی‮ ‬ئاو هەیە‮ ‬یەكێكیان لەسەر پێوەر وەردەگیرێت هەیە قەرزی‮ ‬پێشووە ئەوەیان لەوانەیە هاووڵاتییان ئاگادارنەبووبن‮ ‬یاخود ئێمە لەو گەڕەكانە خوێنەری‮ ‬پێوەرمان نەبووە و بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬ئەو خوێنەری‮ ‬پێوەرانەمان‮ (‬عەدادانە‮) ‬خانەنشین بوون و جێگرەوەیان نەبووە،‮ ‬حاڵەتی‮ ‬دووەمیش ژمارەیەك لە هاووڵاتییان گوێ لە‮ ‬ڕێنماییەكانی‮ ‬فەرمانگەی‮ ‬ئاو ناگرن،‮ ‬جگە لەوەش ژمارەی‮ ‬گەڕەكەكان زۆر زیادی‮ ‬كردووە و نەمانتوانیوە عەدادی‮ ‬بۆ دابین بكەین بۆیە لەمەودوا چارەسەری‮ ‬ئەوەش دەكرێت بۆ كۆكردنەوەی‮ ‬داهاتی‮ ‬ئاو بەهۆی‮ ‬تاپۆوە توانرا ئەو كێشەیە چارەسەر بكەین،‮ ‬ئەویش لەساڵی2016 ‮ ‬لەمانگی‮ ‬هەشت،‮ ‬كاری‮ ‬تەسفیەی‮ ‬ئاو كرا،‮ ‬كە هاووڵاتی‮ ‬دێت بۆ پاكانە،‮ ‬ئەو كاتە پاكانەی‮ ‬ئاو دەكات و هەموو پارەی‮ ‬ئاو و قەرزی‮ ‬ئاوەكە بەتەواوی‮ ‬دەدات‮. ‬چەندین ساڵ بوو ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬هاووڵاتییان پارەی‮ ‬ئاویان نەدابوو هەر هەموو پارەی‮ ‬ئاویان لەسەر كۆببۆوە،‮ ‬ئەو كات پارەی‮ ‬ئاو بەپێی‮ ‬مەتر چوار گۆشە بوو ئەگەر خانووە كە100 ‮ ‬مەتر بووبێت5 ‮ ‬هەزار دیناری‮ ‬بۆ هاتۆتەوە ئەگەر200 ‮ ‬مەتری‮ ‬بووبێت ئەوا10 ‮ ‬هەزار دیناری‮ ‬بۆ هاتۆتەوە دیارە هاووڵاتییان پارەی‮ ‬ئاوی‮ ‬چەند ساڵیان لەسەر كۆبۆتەوە و هەر مانگێك پارەی‮ ‬نەدابێت ئەوا لەسەری‮ ‬تۆمار كراوە و پارەی‮ ‬لەسەر كۆبۆتەوە و حاڵەتی‮ ‬دووەمیش پارە كۆكردنەوە بە پێوەرە و پارەكە دەخوێنێتەوە و ئەوەی‮ ‬گلەیی‮ ‬هەیە دەتوانێ سەردانیمان بكات تا بەدواداچوونی‮ ‬بۆ بكەین ئەو پێوەرە لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬31‮/‬8‮ ‬ساڵی2018 ‮ ‬كاری‮ ‬كۆكردنەوەی‮ ‬داهات بە كۆمپانیای‮ ‬خەتیب و عەلەم درا بەم شێوەیە مانگی‮ ‬9‮ ‬و‮ ‬10‮ ‬و11‮ ‬و12 ‮ ‬بەشێوەی‮ ‬مەتر چواگۆشە لەلایەن كۆمپانیا كاری‮ ‬بۆ كرا،‮ ‬بەڵام هی‮ ‬مانگەكانی‮ ‬1‮ ‬و‮ ‬2‮ ‬و‮ ‬3‮ ‬و‮ ‬4ی‮ ‬ئەمساڵ وەرگیراوەو هەرلەمان مانگەكانی‮ ‬1‮ ‬و‮ ‬2‮ ‬و‮ ‬3‮ ‬و‮ ‬4یش دوو خوێندنەوەی‮ ‬بۆ كراوە واتا خوێندنەوەی‮ ‬پێوەرەكان كراوە لەگەڵ مانگی5 ‮ ‬و6 ‮ ‬بەراورد دەكرێت،‮ ‬جیاوازی‮ ‬نێوان پارەكان لەو ماوەیە خوێندراوەتەوە بۆ‮ ‬هاووڵاتییان دەگەڕێندرێتەوە‮.‬