مەسرور بارزانی, سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێک‌ھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێویستە پەلە بکرێت بۆ پێک‌ھێنانی کابینەی داھاتووی حکوومەت، بەمەبەستی دابینکردنی داخوازییە رەواکانی خەڵکی کوردستان.
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ گۆران، یەکێتی و سۆشیالستى كوردستان، مەسرور بارزانی لە تویتێکدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر كه به زمانی ئینگلیزی بڵاویكرده‌وه، دووپاتیكردهوو، “لە سلێمانی کۆبوونەوەی گرنگمان ھەبوو لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان، داوامان لێکردن پەلە بکەن لە بەجێگەیاندنی ئەرکی ھاوبەشمان بۆ پێک‌ھێنانی حکوومەتێکی گشتگیر، بەمەبەستی دابینکردنی داخوازییە رەواکانی خەڵکی کوردستان”.
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك له شاری سلێمانی، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و حیزبی سۆشیالیستی كوردستان كۆبووه‌وه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم.
K24









