بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان و، لە خانەوادە و كەس و كاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەكان و پێشمەرگە قارەمانەکان و کادیر و جەماوەی دڵسۆزی پارتیمان و، سەرجەم ھێز و لایەنە نیشتمان پەروەرەکانی کوردستان دەکەین و، خوازیارین  هەمیشە گەلەكەمان سەرفراز و شاد و بەختەوەر بێت و هەر رۆژێكی جەژن و كامەرانی بێت.

جەژنی پیرۆزی رەمەزان،  هێمای لێبووردەیی و خۆشەویستی و خێر و خۆشیە بۆ گشت مرۆڤایەتی و موسڵمانان بەتایبەتی، بۆیە ئومێدەوارین ئەو بۆنە پیرۆزە هەوێنی پێكەوەژیان و تەبایی و  دابینكردنی سەقامگیریی و ئاسوودەیی زیاتر بێت بۆ تەواوی چین و توێژ و پێكهاتەكانی گەلەكەمان.

جارێكی دیكە جەژنی پیرۆزی رەمەزان لە هەموو لایەك پیرۆز بێت و ھەر شاد و بەختەوەربن…

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان