ئەمرۆ ھەینی٣١ی٥ی٢٠١٩ جارێکی دیکە ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی کورد لە سنوور داقووق و حەفتەغاز بەردرا.

ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە ئاگر لە لە دەغڵودانی جووتیارانی کورد لە گوندی تۆپزاوا لە سنووری شارۆچکەی داقووق بەربوو و لە ئەنجامدا زیاتر لە ١٠ دۆنم بەرهەمی گەنم و جۆ سووتا.

جگە لە سنووری داقووق بەیانیی ئەمڕۆش لە سنووری حەفتەغاز ئاگر لە دەغڵودانی خەڵکی گوندی مەنسووریە بەردراوە تا ئێستا نەکوژاوەتەوە.

لە دوو رۆژی رابردوو لە سنووری داقووق چەندین جار ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی کورد بەردراوە بەو ھۆیەشەوە لە کاتی کوژانەوەی ئاگرەکە جووتیاراێکی کورد شەھید و نۆی دیکەش برینداربوون.