عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان کرد.
عادل عه‌بدولمه‌هدی پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی کرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركی نوێیدا.
سەرۆکوەزیران عادل عه‌بدولمه‌هدی رۆڵی نێچیرڤان بارزانی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌كان به‌رزنرخاندووە، هیوای خواستووە له داهاتوودا هه‌ردوولا هه‌وڵی زیاتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه بده‌ن كه چاره‌سه‌رنه‌كراون.
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییەکە و پیرۆزباییه‌کەی عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووە. هەروەها ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ زیاتر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به گفتوگۆ و دیالۆگ دووپاتكرده‌وه.









