باڵوێزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق پیرۆزبایی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌كات به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ى ئایار، رامۆن بێلوكا باڵوێزى یه‌كێتى ئه‌وروپا له عێراق له توویتێكی تایبه‌تییدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ردا پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات و ده‌ڵێ، “پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانى ده‌كه‌م بۆ سه‌ركه‌وتن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی و بوون به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان”.
له‌به‌شێكی تری توویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه، ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌ناو بارێكی ته‌نگژه له عێراقدا، به‌ڵام ئه‌مه كه‌مێك جێى نیگه‌رانییه كه له‌وانێیه ئه‌م سیاسه‌ته ببێته مه‌ترسی بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی”.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان به زۆرینه‌ى ده‌نگى له‌ناو پێنج كاندید نێچیرڤان بارزانى بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبژارد.









