سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگه‌یاند: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرێز نێچیرڤان بارزانی ئەنجامدا و پیرۆزبایی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لێكرد.

بەرێزیان متمانەی خۆی نیشاندا بە توانا و بۆچوونی بەرێز بارزانی كە دەبێتە هۆكارێك بۆ سەركەوتنی لە ئەركەكەی، هیوای پێشكەوتنیشی بۆ رۆڵەكانی گەلەكەمان لە هەرێمی كوردستان خواست.