به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان. قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له توویتێكدا رایگه‌یاند: پیرۆزبایی له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان. قوباد تاڵه‌بانی نووسیویه‌تی، مایه‌ی شانازیم بوو كه پێنج ساڵی قورسمان پێكه‌وه تێپه‌ڕاند، دڵنیام كه لێهاتوویی و روئیای ئه‌و، سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه قورسه‌كه‌ی كه به‌شێكی بریتی ده‌بێت له رێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورد، مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن.









