ئەمڕۆ هەینی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری دا به به‌رزكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناردنی ١٥٠٠ سەربازی تر.بڕیاره‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوای كۆبوونه‌وه‌ی ترامپ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ڕاگه‌یه‌نرا و تێیدا ئاماژه كراوه كه ڕۆڵی ئه‌م سه‌ربازانه ته‌نها پارێزگاریكردن ده‌بێت.دوای كۆبوونه‌وه‌كه، ترەمپ له كۆشكی سپییه‌وه ڕایگه‌یاند كه ئه‌م ١٥٠٠ سه‌ربازه نوێیه پارێزگاری له هێزه ئه‌مریكییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها ڕێڕه‌وه ئاوییه‌كان بۆ هاتوچۆی كه‌شتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت.ناردنی ئه‌م ژماره سه‌ربازه له كاتێكدا دێت كه ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له زیادبووندایه و ئه‌مریكا پێی وایه كۆماری ئیسلامی ئێران له ڕێگه‌ی میلیشیاكانی له عێراق و ناوچه‌كه به گشتی مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا دروست ده‌كات.









