كارمه‌ندێكی عێراقی له كۆمپانیای ئێكسۆنمۆبیل ئاشكرایكرد، له ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان بۆ مه‌ترسییه‌كان، ئیداره‌ی ئه‌و كۆمپانیایه فه‌رمانبه‌ره‌كانی له پارێزگای به‌سره‌ی باشووری عێراق كشانده‌وه.
ئه‌و فه‌رمانبه‌ره عێراقیه‌ی ئێكسۆن مۆبیل به كه‌ناڵی “روسیا الیوم”ـی راگه‌یاندووه، “به‌یانی ئه‌مڕۆ وه‌ك هه‌ر رۆژێكی ئاسایی كاره‌كانمان رایی ده‌كرد، به‌ڵام دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئیداره‌ی كۆمپانیاكه ئێمه‌ی ئاگاداركرده‌وه، كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئێمه هه‌یه”، ئاشكراشیكرد: “ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی بیانیی ئه‌و كۆمپانیایه ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه پێویسته به زووترین كات عێراق جێ بهێڵن”.
ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكیه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “كۆمپانیاكه‌یان رێككاری ئه‌منی توندی گرتووه‌ته‌به‌ر و داواشی له‌و كۆمپانیایه‌ی ئاسایش كردووه، كه ئه‌ركی پاراستنی ئێكسۆن مۆبیلی له ئه‌ستۆیه، ژماره‌ی ئۆتۆمۆبیله‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانیان به زووترین كات بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره زیاد بكات”.
گوتیشی: “كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل كاتێكی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بۆ سه‌ر كاره‌كانیان دیاری نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری خۆجێیی به‌سره له باره‌گای كۆمپانیاكه ده‌مێننه‌وه، كاره‌كانی كۆمپانیاكه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن”.
ئێكسۆن مۆبیل، كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و تایبه‌ته به پیشه‌سازی وزه، نه‌وت و پترۆكیمیایی، ئۆفیسی سه‌ره‌كی له ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكایه و به هه‌زاران لقی له سه‌رانسه‌ری جیهان هه‌یه.
K24









