دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی نەینەوا کۆتایی هات و مەنسوڕ مەرعید زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و بە پارێزگار هەڵبژێردرا، سیروان رۆژبه‌یانی لە کوتلەی برایەتی و پێکەوەژیان بە جێگیری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا هەڵبژیردرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13/5/2019 له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وادا مەنسوڕ مەرعید زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و بە پارێزگار هەڵبژێردرا هەروەها، سیروان رۆژبه‌یانی لە کوتلەی برایەتی و پێکەوەژیان كه‌ له‌ ئێستادا بەڕێوەبەری ناحیەی شەمامكه‌ بە جێگیری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا هەڵبژیردرا.

لە کۆبونەوەی ژمارە 41ی ئەنجوومەنی پاریزگای نەینەوا لە کۆی 39 ئەندامی ئەنجوومەن بە 28 دەنگی ئەندامان پارێزگار و جێگری یەکەمی پارێزگار هەڵبژێردران.
هەڵبژاردنی جێگری دووەمیش بۆ کاتێکی تر هەڵدەبژێردرێت.

هەرچەندە لەبەر دەم بارەگای ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا پشێوی و ئاڵۆزی لەلایەن هەندی خۆپێشاندەرانەوە سازکرا، بەڵام دواجار کۆبوونەوەکە کرا.