کۆشکی سپی رایگەیاند دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ژمارەک سزای نوێی ئابوری بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاندوە، ئەویش بەهۆی پابەند نەبونی ئێران بە دەستبەرداربونی لەبەرنامە ئەتۆمییەکەی”.

کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەداوە “ئەمریکا بڕیاریداوە، هەموو جۆرە بازرگانیەکی “مس و ئەلەمنیۆم و ئاسن و پۆڵا” لە ئێران قەدەغە بکات”، واتە ڕێگا نادرێت ئێران هیچ کام لەو جۆرە ماددانە هاوردە و هەناردە بکات”.

کۆشکی سپی رایگه‌یاند” ئه‌مه‌ریكا ڕیگا نادات هیچ وڵاتێک مامەڵەی بازرگانی ئەو ماددانە لەگەڵ ئێراندا بکات.