له‌راگه‌یاندراوێكدا سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان وعیراق وجیهان دەكەین ، بەهیواین ئەو مانگە ببێتە مانگی برایەتی وتەبایی وپتەوتركردنی یەكڕیزی.

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، بەم بۆنەیەشەوە رای دەگەیەنین دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی دام ودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەم دەكرێتەوە ، واتا لە 8 ی بەیانی دەست پێدەكات تا كاتژمێر 2 ی دوای نیوەڕۆ.