سەرۆك مەسعوود بارزانی، لە رۆژی جیهانیی كرێكارانی كوردستاندا داوا دەكات پێزانین بۆ ئەو كارە سەختەی كرێكاران دەیكەن، هەبێت.

لە رۆژی جیهانی كرێكاراندا، سەرۆك بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە و لە پەیامەكەیدا هاتووە: “هیوای رۆژێكی خۆش بۆ كرێكارانی كوردستان، عێراق و جیهان دەخوازم”.

سەرۆك بارزانی دەڵێت: “دەبێت هەمیشە پێزانین بۆ كاری سەخت، خۆتەرخانكردن و پابەندبوونی كرێكاران بە نەگۆڕی هەبێت”.

هەروەها لە پەیامەكەیدا، ژیانێكی بەختەوەر و دوور لە چەوسانەوە بۆ هەموو كرێكاران دەخوازێت و سوپاسی ئەرك و ماندووبوونیان دەكات.