فارس قادر فەقێ عەبدوڵلا*

لە 9ی نیسانی 2003 گەورەترین دیكتاتۆری سەردەم (سەدام حسین) لە ناو بردرا و زوڵم و ستەمی (37) ساڵەی لە گۆرنرا لاپەرەیەكی نوێ هەڵدرایەوە رۆژمێر و دەفتەری رۆژانی رەشبگیری ئەنفال و كیمیاباران و سوتان و روخان لە ژێر دەستی عەفلەقیەكان كۆتایی هات وەك ناو ناونیشان وە ئاسەواریان سرایەوە مۆڵگەكانیان روخان بەندیخانەكانیان شكان وێنەی دیكتاتۆر سەراوژێر كرا پەیكەرە ترسناكەكەی لە بن پێنرا بەلێ جەستە و روحە بەندكراو و ئازدیخوازەكان هاتنەوە ژیان, ئەوەی لە ژیان مابوو ئازادبوو دڵە بریندارو بە ئازارەكان كەوتنەوە ناو ئومێد و هەناسەی تازەیان هەلمژی بەڵام زۆر بە داخەوە ئەوەی چاوەروان نەدەكرا و لە خەیال دوربوو ئەوەبوو كە ئێستا هەیە و رویداكە بە داخەوە رێرەوی كاروانی خەبات گۆرا ئەوەی خەلك خەباتی بۆ كرد لە گۆرنرا بەڵێ زیندە بەچالكرا هەروەك ئەوەی سەدام حسین پێشووتر زیندە بە چالًی دەكرد بەلێ (ئازادی عێراق) بوو بە خەون و بوو بە ووشەیەكی بازرگانی كردن بە خوێنی خەلك و بوو بە پاساوێك بۆ گۆرینی (دیكتاتۆر بە چەندین دیكتاتۆرۆكە) بەلێ ئازادی عێراق بوو بە خەیال لە خەلك دزرا و وەك لاشەیەكی مردوو هەركەسەی هات و قاپی خۆی لێدا بەشێكی بۆخۆی برد و خوارد و لە دەرەوەی سنوری عێراقیش كەس روحمی بەم لاشە مردووەكەی عێراق نەكرد هەموو لایەك بەشی خۆی برد چ ئێران چ وولاتە زلهێزەكان چ توركیا و گروپ و كۆمپانیا وەهمی و گروپە تیرۆرستەكان لە واقعدا ئەوەی هیچی نەبرد و هیچی دەست نەكەوت و ئازادیەكەی دزرا تەنها و تەنها گەلی عێراقی بوو جگە لە خۆفرۆش و دزەكان ئەوان ئەوەی كردیان كردیان بەلێ بۆ گەلی عێراق تەنها گۆرانی دیكتاتۆر بە دیكتاتۆر بوو هیچ پێناسەی تری نیە لەوە زیاتریش بەرچاو ناكەوێ بەلێ راستە رووداوێكی گەورە بوو ئەو دیكتاتۆرە لەناوچوو لە سەر سەری گەلی عێراق كەچی لە ناو بردنەكەی لە بەرچاوی رەش و جوانی گەلی عێراق نەبوو بەڵكو گەمەیەكی موخابەراتی نێوان زلهێزەكان بوو یان دەكرێ بگووترێ تەواوبوونی دەوری سەدام حسین بوو چونكە وەك ئەكتەرێك فلیمەكە دەبووایە لەو كاتە كۆتایی پێبێت ئەگینا سەدام حسین لە سەر تاوانەكانی دەبوایە دەیان ساڵ پێشووتر لابدرابایە و دەبوایە دەیانجار دادگایی بكرابایە و لە سێدارە بدرابا و زیندوو بكراباوە و جارێكی تر بكوژراباوە كەچی هەر كەمبوو! بەڵام نەكرا بەلكو پالپشتی كرا تا رۆلی تەواو بوو ئەوكات بریاریان لەسەرداو لایاندا بۆیە دەلێین لەبەرچاوی رەش و جوانی گەلی عێراق نەبوو بەلكو لە بەر حسابات و بەرژەوەندی خاوەن بریار و زلهێزەكان بوو. گەر دەگووترێ میللەت بە ئازادی گەیشت و بۆ ئەم مەبەستەش هاتە سەر شەقام دەبا بپرسین كە سەدامی دیكتاتۆر لادرا چی كراوە و چی روویدا ئەنجامی بە چی گەیشت؟! ئەوی من دەیبینم تەنها كوشتنی گورگێك بوو كەچی بەچكە گورگەكان بەرەلاكران و گورگێكی دڕو بە هێز و گەورە لاچوو لە شوێنی ئەو دەیان گورگ و توركی لاواز و كورتە باڵا و چاو برسی بەرەلا كران! لەگەل ئەو گورگە لاوازانەش كۆمەلێك چەقەل و رێوی و تاژی راوكردن و سەگی هاریش كەوتنە بازار بەلێ هەر بەو هێندەش نەوەستان بالندە ناشرینەكانیش كەوتنە سەر لاشە بۆگەنەكەی عێراق لە جیاتی قەپی گورگەكان دەندوكی خوێناویان لە گۆشتە بۆگەنە بەرماوەكەی عێراق نا بەلێ سیساركە كەچەرەكان و قەلەرەش و كوندبەبۆش دەركەوتن هەریەكە بەشی خۆی برد بەلێ لە ئاژەلێكی درندەی زەبەلاح پێشووتر بوون بە سەدان ئاژەل و باڵندەی گەندەخۆر.
بەلێ سەردەمی پێشوو گورگێكی گەورە و بە هێز عێراقی پاوان كردبوو بۆخۆی حاكم بوو ئەوەی دژی بوایە دەیكوشت و ئەوەی دەنگی دەرچووبا دەیكوشت و بەڵام سەنگەری دیاربوو گەلی عێراق دەیزانی یەك دوژمنی هەیە رووی لە دوژمنەكەی دەكرد و پشتی قایم بوو بە بیروراو گەلەكەی وە كاری لە گەل یەك عەقلیەتی شوڤینی و یەك دیكتاتۆر دەكرد بۆیە دەیتوانی بریاری خۆی بدات و بلێت ئایە دەبێت بە دژ و لە ژێر دەسەڵاتی دەردەچێ یان نا ئایا لە گەلی دەبێت بە درو و خۆی حەشار دەدات؟ یان بە راست لە گەل رژێم دەبێت, یان ئایا خۆی دەپارێزێ بە هەر شێوازێك لە شێوازەكان؟ كەچی ئێستا گەلی عێراق سەری لێ شێواوە لە نێوان دەیان و بگرە سەدان عەقلیەتی دیكتاتۆری و مخابەراتی جۆراو جۆر و ئەجندای نادیار وەك كۆمپانیا بازرگانیەكان, ئەم وولاتە بووە بە گۆرپانی یەكلاكردنەوەی كێشەی وولاتانی دراوسێ و زلهێزەكان و خاوەن بەرژەوەندیە سیاسی و بازرگانیەكان, عێراق بووە بە تاقیگە و گۆرەپانێكی تەجروبەكردنی هەموو جۆرە بۆچوونەكان و هەروەها بووە بە سەرچاوەی داهاتی دەوراپشت بۆ دابین كردنی پێداویستیەكانیان و بازرێكی ساخ كردنەوەی بەرهەمی گشت كۆمپانیا دەرەكیەكان.
بەلێ عێراق ئازادنەبووە و ئازاد نیە بەلكو لە مولكداری دیكتاتۆرێكی گەورە نەجاتی بوو بەڵام نەبوو بە مولكی گەلی عێراق بەلكو وەك عەقلیەتی تەجاوز زێدەرۆیی لەسەر مولك و ماڵی گشتی وولاتانی دەوراپشت مولكی عێراقیان دابەشكرد و بەبێ تاپۆ لێدەخورن لێی دەخۆن هەریەكەو بەشێكی بۆخۆی پاوان كردووە بەلێ لە سەرتاسەری عێراق گەلی عێراق خاوەن هیچ نیە ئەو بەشە نەبێ كە خۆی بە عێراق نازانێ تا رادەیەك لە ژێر كۆنترولی خەلكی خۆیەتی ئەویش كوردستانە و ویستوویەتی و دەیەوێت بە یەكجاری لەو دۆزەخەی عێراق دەربچێ ئەویش بە داخەوە رێگای پێ نادرێ هەروەك بینیمان لە 16ی ئوكتوبەری 2017 لە رێگای خۆفرۆشاننەوە كەركوكی دڵی كوردستانیان فرۆشتەوە دوژمنان ئەگینا عێراق لە دەست هەموو كەسێك بێت لە دەست گەلی عێراق نیە و ئەوەی لەو كات وساتەدا خاوەنی عێراق نیە عێراقیەكانن و بەس سەبارەت بە كەركوك زۆر سەیربوو عێراق بە گشتی لە دەست عێراقیەكان نیە كەچی خۆفرۆشان بە شانازیەوە كەركوكیان تەسلیم بە عێراق كرد!! شوێنێك نیە كە عێراقیەكان حوكمی تێدا بكەن بە ویست و بریاری خۆیان بریاربدەن لەبەر ئەوەی بەرپرسێكی عێراقی نیە پیاوی لایەن و گروپێك نەبێ و ئەوەی زیاتریش دەست رۆیشتووە لە عێراق ئەو كەسەیە كە نزیكترە لە ئێران و یان پیاوی وولاتێكی ترە.ئەم گرفتە ئەگەرچی وەك عێراق كوردستانیشی گرتووتەوە وە توانرا تا رادەیەك لە نێوماڵی كوردیش لە رێگای هەندێ لە خۆفرۆشان دەست بخەنە ناو كاروباری كوردستانیش هەروەك گووتمان ئەوەی لە 16ی ئوكتوبەری 2017 كرا و لە دوای ئەویش دانانی سەرۆكی كۆماری عێراق كە ئەویش تەدەخولێكی ئاشكرای ئەم لایەنە دەرەكیانەبوو كە باسمانكرد وە هەروەها تا رادەیێك دواكەوتن لە دەست بەكاربوونی كابینەی نوێی كە ئێستا خەلك چاوەروانە و پەرۆشە بۆی كەچی رۆژانە شتێكی نوێ تێدا باس دەكرێ و كەسانێك رۆژانە بەرنامەی دوژمنان دێننە كوردستان و داوای دەكەن جێبەجێ بكرێت ئەمانە هەمووی گرفتن و دیارن و دەزانرێ كە دەستی دەرەكی تێدایە وە هەروەها هاتنی (PKK) بۆ سنوری شەنگال ئەویش دەستێكی دەرەكیە بۆ دروستبوونی كێشە لە نێو ماڵی كورد وە بوونی چەكدارانی پەكەكە لە گوندەكانی كوردستانی باشور هەر لە قەندیلەوە تا دەگاتە سێگۆشەی سنوری نێوان هەرسێ وولات (توركیا و سوریا و عێرق) ئەمەش یەكێكە لە گەمە مەخابەراتیەكان وە پەكەكە بە فیتی دوژمنان ئەم كارە ئەنجام دەدات بۆ تێكدانی ئارامی هەرێمی كوردستان وەك ئەوەی داعش كردی تەنها ناوچەی سونە و كوردستانی كردە ئامانج بە هیچ شێوەیێك بەرەو ناوچە شیعە نیشینەكان نەچوو كە ئەمەشیان گەمەیەكی موخابەراتی بوو كەواتە عێراق ئازادنەبووە بەڵام سەدام حسین روخا و هەرچەندە رووداوێكی مێژوویی بوو بەڵام مەبەست و مەرامی دزرا و لە باربردرا و كوردستانیش بوو بە ئامانجێكی دوژمنان لە سەدامێكی دیكتاتۆرەوە بۆ كۆمەلێك عەقلیەتی شوڤینی عوسمانی و سەفەوی و ئەجێندا دەرەكیە شەرانگێزەكان هەر رۆژە بە ناوێك و بە ناو نیشانێك جارێك قەومی و جارێك ئاینی و جارێك تایفەگەری كەواتە بۆ كوردیش سەدامێك بوو بە دەیان سەدام بەڵام جیاوازی كورد لە گەل عێراق تەنها پێگەكەیەتی لە جیهان بۆیە گرنگە و دەبێت كوردیش لە نێو ماڵی خۆی بە هێزبێت تەبا بێت نەبێتە ئالەتێك بە دەست دوژمنانەوە بەبێ ئاگایی هەروەك بووە لە هەندێ شوێن!! ئەگینا كوردیش حالی لە حالی عێراق خراپتر دەبێت باشتر نابێت چونكە وەك عێراق دەوراپشتەكان هەموو دوژمنن وە لەوەش زیاتر عێراقیەكانیش هەیانە بە عەقلیەتی دوژمنكاری كورد پەروەردە كراون و گومانی تێدا نیە ئەوانەی ئێستا لە دەسەڵاتن وەك سەدامیان پێ بكرێت لە سەدام خراپتر دەبن و دەبێ ئێمە ئەو راستیە بزانین عێراقێك كە خۆی ئازاد نەبێ لە ئازادی تێنەگات مەحالە لە مافی كورد و ئازادی كوردیش تێبگات هەروەك لە مەسەلە عەرەبیەكە دەلێت (فاقد شئی لا یعگی) بۆیە دەلێین 9/4 گۆرانی دیكتاتۆرە نەك ئازادی عێراق هەرواش بووە لە مێژووش وا گوتراوە هەروەك لە یادەوەریكیش (محمد شبیبی) دەلێت و لە سەر نوری سعید باس دەكات دیارە لە سەردەمی مەلەكیەت لە عێراق (نوری سعید) و شێخ محمد رزا شبیبی دەكەونە گفتوگۆیەكی توند و دەمەقالیێك لە ناو (مەجلس ئومە) شێخ بە هاواركردنەوە هەروەك خۆی دەلێت بە نوری سعید دەلێ تۆ دیكتاتۆری لە وەلام نوری سعید دەلیت كاتێ من لە دەسەڵات نەمام ئەو كات دەزانی كێ دیكتاتۆرە وە بە شێخ دەلێ گوێ بگرە یا شێخ من لە سەر كورسی حوكم دانەنیشتووم من لە سەر (سپیتەنگ) پیسایی دانیشتووم من لە سەر مەجرای بۆگەن دانیشتووم.
وە شێخ دەلێ ئەوەبوو حوكمی نوری سعید بە كۆتاهات و پاش كودەتای 14ی تەموزی 1958 نوری سعید جەنازەكەی لە سەر شەقام كەوتە دەست خەلك لە دوو خۆیان راكێشا و هیچ پارچەیێك لە جەنازەكەی نەما تا بیشارنەوە و ببێت بە خاوەن قەبرێك چونكە حەشەراتی مەجراكە خواردیان هەروەك نوری سعید خۆی گووتی لەسەر كرم پیسایی دانیشتبوو كرمەكان خواردیان وە شێخ دەلێت لەوكاتە مەلیك نەما و نوری سعید كوژرا بە ناو عێراق ئازادبوو لە ناكاو لە دەرگای ماڵی منیاندا و كۆمەلێك كەسبوون كە ئەندامی حزبی شوعی بوون بە ناو شۆرشگێران هاتنە ناو ماڵی من بە منیان گووت كچەكەت لە كوێیە؟ ئیشمان پێیەتی مەبەستمانە چەند پرسیارێكی لێ بكەین چونكە دژایەتی حزبی شوعی دەكات وە دەلێ منیش پێم گووتن سەبرم لێ بگرن ئێستا دەگەرێمەوە لاتان دەچم كچەكەم بانگ دەكەم!! دەلێت كە چوومە ژورەوە یەكسەر پەیوەندیم بە عەبدولكەریم قاسمەوە كرد و لە وەزعەكە ئاگادارم كرد وەئەویش گووتی خەمت نەبێ ئێستا پۆلیس دەنێرم بلاویان دەكەم و دەریان دەكەین وە دەلێت منیش بە عەبدولكەریم قاسمم گووت كورسی دەسەڵات مەجرایە و وەك خۆی ماوە لە عێراق و نەگۆراوە وە شێخ دەلێت ئیتر حوكمی عبدولكەریم قاسم كۆتایی هات عەبدولسەلام كۆتایی هات عەبدولرحمن كۆتایی هات ئەحمەد حەسەن بكر و سەدام حسین كۆتایی هات كەچی مەجرا وەك خۆی ماوە و هەموو سەرۆكەكانی عێراق لەسەر ئەو مەجرایە دانیشتن! دوای ئازادی عێراق بینیمان قەپاغی مەجرا هەردرایەوە كوشتنی قابیل و هابیل دووبارە دەبێتەوە مەجراش هەر وەك خۆیەتی و بۆگەنتر دەبێ ئەمەیە واقعی عێراق لە دەستێكی غەدار و زاڵم بۆ كۆمەلێك دەستی لەرزۆك و خۆفرۆش و زاڵم. كەواتە زولم هەرما بەڵام دیكتاتۆر گۆردرا سەنگەر و بەرژوەندی وولاتان گۆرا و دۆستایەتی لە گەل دراوسێكان گۆرا و دوژمن بوون بە دۆست و دۆست بوون بە دوژمن بەڵام دوژمنایەتی گەلی عێراق نەگۆردرا وە سەنگەری غەدر و خیانەت و بێ وەفایی لە گەل كورد نەگۆردرا و هەر بە نەگۆر مایەوە چونكە عەقلی حاكم و دەسەڵاتدارەكان هەر بە دیكتاتۆری مایەوە.!!

*ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێر (پ.د.ك).