زاهیر سەوز
لەگەڵ پێدانی‮ ‬مۆڵەتی‮ ‬كاركردن لە‮ ‬10/2/1970 ئەم مۆڵەتە لە دوای‮ ‬بەیانی‮ ‬ئازار كەوتە جێبەجێكردن و لە‮ ‬23-24/6/1970 لە بەغدا‮ ‬یەكەمین كۆنگرە ململانێی‮ ‬نادروست لە نێوان چەند كەسێكی‮ ‬ناكۆك كە بەسەر دوو لایەنی‮ ‬جیاوازدا دابەشبووبوون،‮ ‬سەری‮ ‬هەڵدا و هاتە ئارا‮.‬
‮ ‬بە تەك پێهەڵچنینی‮ ‬تاقمێك دەستی‮ ‬پێكرد و چەند كەسێك لە كۆنگرە و دەستەی‮ ‬باڵای‮ ‬تازە دوورخرانەوە‮.‬
‮ ‬لەسەر بنەمای‮ ‬لەگەڵ كەوتن و چوونە‮ ‬ڕیز،‮ ‬كاڵا بە باڵای‮ (‬دەستەی‮ ‬باڵا‮) ‬بڕاو لەناو خۆیاندا ئیشوكاری‮ ‬دەستە دابەشكرا،‮ ‬تاوەكو كۆنگرەی‮ ‬پێنجەم‮ ‬10-14/9/1978 لە هەولێر ژمارەی‮ ‬ئەندام‮ (‬230‮)‬ دوو سەد و سی‮ ‬ئەندام بوون،‮ ‬لە‮ (‬بەغدا،‮ ‬سلێمانی،‮ ‬هەولێر،‮ ‬دهۆك،‮ ‬كەركووك،‮ ‬شەش ئەندامی‮ ‬فەخری‮)‬یش ناونووس كرابوون‮.‬
هەڵپەی‮ ‬گەیشتن بە‮ (‬دەستەی‮) ‬باڵا،‮ ‬زیاتر بۆ بەدەستهێنانی‮ ‬ناو و ناوبانگ و قایمكردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬خود‮ (‬زات‮) ‬بوو،‮ ‬لە لای‮ ‬دەوڵەت و مانەوە لە پلە و پۆستی‮ ‬كاركردنیان،‮ ‬ئەم شوێنە‮ ‬ڕاوگەی‮ ‬دەسكەوتی‮ ‬مادی‮ ‬و مەعنەوی‮ ‬بوو،‮ ‬زیاتر لەوەی‮ ‬خزمەت بە ئەدەب و نووسین و نووسەرانی‮ ‬كورد بێت،‮ ‬ئەمڕۆش چاكسازی‮ ‬لەم‮ ‬ڕێكخراوەدا هێندە ئاستەم نییە،‮ ‬كە پێویستی‮ ‬بە پلانی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬بێت،‮ ‬چونكە ئاریشەكان دیار و بەرچاون،‮ ‬بەڵگە و سەلماندنیان ناوێت،‮ ‬ئەوەی‮ ‬پێویستە عەدالەت و دروستییە لە دابەشكردنی‮ ‬دەسكەوت و ئیمتیاز،‮ ‬بێ گوێدانە ناوچە و ئینتیمای‮ ‬حیزبی‮ ‬و ئایدیۆلۆژیا و لایەن و لایەنكاریی‮.‬
ڕایەڵەكانی‮ ‬ئەم باسە بریتین لە‮ (‬دەستەی‮ ‬باڵا‮) (‬ئەندامانی‮ ‬لقەكان‮)‬،‮ (‬داوودەزگای‮ ‬دەوڵەت ژ وەزارەتی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬هەرێم‮)‬،‮ (‬سەرجەم ئەندامانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نووسەرانی‮ ‬كورد‮)‬،‮ ‬بەدەركردنی‮ ‬یەكێك لەم‮ ‬ڕایەڵانە لە بەرپرسیارێتی‮ ‬ئەم دۆخەی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نووسەرانی‮ ‬كورد پێیدا گوزەر دەكات،‮ ‬لادانە لە حەقیقەت و كەسی‮ ‬وشیار پەسەندی‮ ‬ناكات‮.‬
‮ ‬یەكێتی‮ ‬نووسەرانی‮ ‬كورد،‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬دامەزراندنییەوە بە چەند قۆناغێكی‮ ‬فرەڕەهەند و دژوار و ئاسایی‮ ‬و نایاساییدا گوزەری‮ ‬كردووە و تێپەڕیوە،‮ ‬تێكەڵ بە كێشمەكێشی‮ ‬سیاسی‮ ‬و شەڕی‮ ‬ناوخۆ و هەڵوەشاندنەوە و كەرتكردن،‮ ‬تا دەگاتە قەرزداری‮ ‬و دەست پانكردنەوە لە سەرمایەداران كراوە‮..‬
‮ ‬ئەم بارودۆخە نالەبارە،‮ ‬لە بەرژەوەندیی‮ ‬چەند كەسێك و زەرەری‮ ‬زۆرینەی‮ ‬ئەندامان كەوتۆتەوە‮.‬
‮ ‬سەردەمی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬بەعسی‮ ‬فاشیست‮ ‬ڕەوشت،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەگەڵ نەكەوتایە ئەوا ئەكەوتە بەر كوشتنی‮ ‬فیزیكی‮ ‬و كەسایەتی‮ ‬و لە دەزگا بەدناوەكانی‮ ‬بەعس و‮ ‬ڕاپۆرتی‮ ‬سیخووڕە كوردەكان‮ ‬ڕزگاری‮ ‬نەدەبوو،‮ ‬ئەو‮ ‬ڕۆژگارە دەروێشی‮ ‬ڕێگای‮ ‬ڕاستیی‮ ‬لە سێدارە ئەدرا،‮ ‬زیندانی‮ ‬ئەكرا،‮ ‬ڕاوەدو ئەنرا،‮ ‬توومەتی‮ ‬بۆ دائەتاشرا،‮ ‬پەڵپ و بەهانەیان پێ ئەگرت‮…‬
ئەمە واقیعی‮ ‬حاڵی‮ ‬ئەو نووسەرانە بوو كە لە ژێر هەژموونی‮ ‬بەعسدا ژیانیان ئەگوزەران‮.‬
ڕاستە میللەتی‮ ‬كورد بە گەورە و بچووكەوە،‮ ‬ئاوێتەی‮ ‬ستەمی‮ ‬زۆردار كراوە و لە دەورانی‮ ‬زەمەن و گۆڕانكاری‮ ‬لە دەسەڵاتدا،‮ ‬بەشی‮ ‬تەنها دەربەدەری‮ ‬و هەژاری‮ ‬و كوشتن بووە،‮ ‬نووسەران و هونەرمەندانیش لەم بەركەوتەیە،‮ ‬بەدوور نەبوون و بێبەش نەكراون‮.. ‬مەرگەسات و كیمیاباران و ئەنفال و وێرانەخاك،‮ ‬لە بیرەوەریی‮ ‬زۆرینەدا مۆتەكەیە و ئاوێتە‮ ‬ڕۆحمان بووە‮..‬
بەر لە‮ ‬ڕاپەڕینی‮ ‬بەهاری‮ ‬1991، نووسەرانی‮ ‬كورد بە دوو ئاراستەی‮ ‬پێچەوانە،‮ ‬هەنگاویان هەڵئەنا و پەیامیان ئەدا،‮ ‬كەمینە لەگەڵ‮ ‬ڕژێمی‮ ‬بەعس بە نووسینی‮ ‬وتار و شیعر و پیاهەڵدان و گۆڕینی‮ ‬نامیلكەكانی‮ ‬سەددام بۆ زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬و كاری‮ ‬بەرپرسیارێتی‮ ‬لە‮ ‬ڕاگەیاندنەكانی‮ ‬دەوڵەت و هاوڕێیەتی‮ ‬باڵادەستەكانی‮ ‬ئاسایش و دەزگا بەدناوەكانی‮ ‬موخابەرات و‮ ‬ڕاپۆرت نووسین چوست و چالاك بوون،‮ ‬زۆرینەش لە بەرەی‮ ‬میللەت و بە شێوازی‮ ‬جۆراوجۆر بەرهەڵستكار پەناگەیان گرتبوو،‮ ‬لاوازترین باوەڕ‮ ‬گۆشەگیری‮ ‬و دەستگرتن بوو بە كڵاوەوە‮.‬
لەگەڵیشدا لە هەردوو بەرەی‮ ‬یار و نەیاری‮ ‬بەعس،‮ ‬كڵاوی‮ ‬هەندێك نووسەر بابردی،‮ ‬وەك جەستە لەناو چوون،‮ ‬وەك گومانیش،‮ ‬تاوەكو ئەمڕۆ ئەو گومانانە بوونیان هەیە‮…‬
مشەخۆر و سیخوڕەكانی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬بەعس،‮ ‬لە ئوسوڵخانەی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ئوسڵی‮ ‬خۆیان دەركرد و،‮ ‬بە لێبوردنی‮ ‬گشتی‮ ‬خۆیان لە سزا‮ ‬ڕزگار كرد،‮ ‬پاساویشیان بۆ خیانەت و لەگەڵ بەعس كەوتن گوایە بە‮ ‬ڕەزامەندی‮ ‬لایەنێك بووە،‮ ‬ئەگەر ئەم ئیدیعایە‮ ‬ڕاستیش بێت،‮ ‬نەك عەیبە بەڵكو شاعاریشە،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬ئەم جۆرە‮ ‬ڕێككەوتنە،‮ ‬كاری‮ ‬هەر كەسێك بێت،‮ ‬لە نووسەر ناوەشێتەوە و كوتاندنی‮ ‬تەپڵی‮ ‬نابووتییە و خیانەت پەردەپۆش ناكرێ‮…‬
ئەگەر بۆ هەر مەبەستێكی‮ ‬دیاریكراو،‮ ‬هاو واتایەكی‮ ‬پڕاوپڕ‮ ‬بۆ لێكدانەوەی‮ ‬تێگەیشتن لە ئەسڵی‮ ‬مەبەست دانەنرێ،‮ ‬ئەوا خوێنەر بە ئاسانی‮ ‬لەمەبەست ناگات،‮ ‬كەواتە جۆرەكانی‮ ‬وشە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬واتاوە،‮ ‬بۆ ئەو مەبەستەی‮ ‬ئامانجە بگەیەنرێت پێویستن‮. ‬ئەوانەی‮ ‬مەبەست لە پشت‮ ‬ڕستەی‮ ‬تەمومژاوییەوە حەشار ئەدەن،‮ ‬دەق تووشی‮ ‬نغرۆی‮ ‬خوایشت و ناحەز دەكەن،‮ ‬ئەم جۆرە حەشاردانە لای‮ ‬هەندێك نووسەر برەوی‮ ‬هەیە و بازاڕی‮ ‬گەرم و كڕیار و خوایشت كارانیشی‮ ‬زۆرە،‮ ‬زۆر جار بە مەبەست‮ ‬یان بۆ مل پێشۆڕكردن مەدالیا و پاداشت دەكرێتە قەبەڵیان‮.‬
لە هەمان كاتدا،‮ ‬قەڵەم بەدەست هەیە بە دەستەواژەی‮ ‬ناوبازاڕی‮ ‬لاپەڕەی‮ ‬ڕۆژنامەكان‮ ‬ڕەش دەكاتەوە،‮ ‬چونكە لە عۆیەی‮ ‬دەق نایەت دەست بۆ تایبەتمەندییەكانی‮ ‬خاوەن دەق دەبات و فەرمانی‮ ‬میر و وەلی‮ ‬نیعمەت جێبەجێ دەكات و،‮ ‬دەبێتە كەواسووری‮ ‬ڕیكلامچییەكان‮..‬
لە ناو كایەی‮ ‬ڕۆژنامە و سایتە ئەلیكترۆنییەكان و تەلەفزیۆن و‮ ‬ڕادیۆ و هەواڵنامەكاندا،‮ ‬ڕۆڵیان هەیە،‮ ‬كام لایەن بەخشندەتر و دەست كرێی‮ ‬زیاتر بێت،‮ ‬دەوار لەوێ هەڵئەدەن،‮ ‬وەك مووچەخۆری‮ ‬دامەزراو مامەڵەیان لەگەڵ ئەكەن‮.‬
لێرەدا پرسیارێك دێتە ئارا،‮ ‬ئەویش ئایا نووسەران توانیویانە ببنە‮ ‬ڕابەر و‮ ‬ڕێنیشاندەری‮ ‬عەوام؟‮! ‬ببنە داینەمۆی‮ ‬گۆڕانكاریی‮ ‬ڕیشەیی‮ ‬لە بوارە جیاجیاكانی‮ ‬ژیاندا؟‮! ‬حەكیمەكانی‮ ‬ناو‮ ‬یەكێتی‮ ‬نووسەران،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬لە بەراییەكانی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نووسەرانی‮ ‬كورد لە ژیاندا ماون،‮ ‬بەڵام دوورەپەرێزن،‮ ‬بۆ؟ لەبەر ئەوەی‮ ‬ئەلترناتیڤ‮ (‬alternative‮)‬ی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نووسەران هاتۆتە بوون و،‮ ‬بزاڤیان فرەتر و دەغیلەیان زیاتری‮ ‬تێدایە و،‮ ‬ئەسكوێشیان گەورەترە‮.‬
‮ ‬ڕەوایەتیدان بە لایەن و لایەنكاری،‮ ‬پاڵنەری‮ ‬ئابووریی،‮ ‬سیاسەتی‮ ‬زاڵدەستی،‮ ‬بوختانی‮ ‬بێ بنەما،‮ ‬بەعسی‮ ‬كوردی‮ ‬زومان،‮ ‬درزەكانی‮ ‬نێوان نووسەرانیان كردووە بە دەلاقە،‮ ‬ئەم دەلاقانە گلەیی‮ ‬زۆر و پانتاییەكی‮ ‬فراوانیان داگیر كردووە‮.‬
لە وڵاتانی‮ ‬خاوەن سیستمی‮ ‬مۆدێرندا،‮ ‬بە گوێرەی‮ ‬یاسا و میكانیزمێكی‮ ‬گونجاو لەسەر بنەمای‮ ‬پێویست و چالاكیی‮ ‬ڕێكخراوەكان چەردەیەك پارە بۆ هەر چالاكییەك تەرخان دەكرێت،‮ ‬نەك بەشە كۆمەكی‮ ‬سەرپێی،‮ ‬بەڵكو كۆمەكی‮ ‬ڕێكخراوەكان بە گوێرەی‮ ‬یاسا دیاریكراوە،‮ ‬ئەگونجێ كۆمپانیایەك ببێتە سپۆنسەر‮ (‬كفیل‮)‬،‮ ‬نەك چاكە و دەستپانكردنەوە و‮ ‬ڕووگیریی‮. ‬
ئەم جۆرە‮ ‬یارمەتیدانە جێگەی‮ ‬سوپاسە،‮ ‬بەڵام كارێكی‮ ‬بێ سوودە،‮ ‬چونكە ئەچێتە خانەی‮ ‬پەسن و پیاهەڵدانی‮ ‬كۆمەك بەخش و،‮ ‬چاوپۆشین لە كاری‮ ‬بازرگانی‮ ‬نایاسایی‮ ‬و،‮ ‬بێدەنگی‮ ‬لە سەرپێچی‮ ‬كردن‮.‬
كەواتە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ئەم پرۆژەیە سەركەوتوو بێت،‮ ‬پێویستە ئەم خاڵانە‮ ‬ڕەچاو بكرێت‮:‬
1-‬پێكهێنانی‮ ‬لیژنەیەكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬لە پێنج ئەنجامی‮ ‬شارەزا،‮ ‬بۆ سەرپەرشتی‮ ‬و چاودێری‮ ‬ئەم پرۆژەیە‮.‬
2-‬پێكهێنانی‮ ‬لیژنەیەكی‮ ‬شارەزا لە بواری‮ ‬ئەدەبدا،‮ ‬بۆ دەستنیشانكردنی‮ ‬ئەو دەقە ئەدەبییانەی‮ ‬شایستەی‮ ‬بە چاپ گەیاندن‮.‬
3-ڕێككەوتن لەگەڵ خاوەن دەقی‮ ‬ئەدەبی،‮ ‬لەسەر ئەوەی‮ ‬مافیەتی‮ ‬و،‮ ‬داوای‮ ‬دەكات‮…‬
لەگەڵ ئەوەی‮ ‬بارەگاكانی‮ (‬یەكێتی‮ ‬نووسەرانی‮ ‬كورد‮) ‬بێجیاوازی‮ ‬ماڵی‮ ‬هەموانە،‮ ‬كەچی‮ ‬زۆربەی‮ ‬نووسەران خانە بێزارن،‮ ‬ئەگەر بەرژەوەندی‮ ‬مادی‮ ‬نەیێتە ئارا،‮ ‬هەنگاو بەرەو ماڵ نانرێ‮.‬
دەنگۆی‮ ‬ڕازی‮ ‬نەبوون لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬نووسەرانی‮ ‬كورد و دەستەی‮ ‬باڵا و هەندێك لە ئەندامانی‮ ‬لق،‮ ‬زۆر و فرە جەمسەرن،‮ ‬كام لەو دەنگۆ و گلەییانە‮ ‬ڕاست و دروستن،‮ ‬یان ئیرەیی‮ ‬و هەڵبەستراون،‮ ‬ئەوا دانیشتنی‮ ‬ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەستەی‮ ‬باڵا،‮ ‬یان ئەندامانی‮ ‬لق و كاتی‮ ‬كۆنگرە،‮ ‬ئەو گرفت و ئالیشانە‮ ‬یەكلا دەكرێنەوە،‮ ‬نەك پرتە و بۆڵەی‮ ‬كونجی‮ ‬چایخانەو بەر دەركی‮ ‬سەرای‮ ‬سلێمانی‮ ‬و چایخانەی‮ ‬مچكۆ لە هەولێر‮.‬
نیتشە ئەڵێ‮ (‬گرنگ ئەوەی‮ ‬نووسەر خۆی‮ ‬بێت و ئەویتر نەبێت‮)…‬
لێرەوە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬حەقیقەت بەدەربكەوێ و‮ ‬ڕاستی‮ ‬لە دڵی‮ ‬ئەندامانی‮ (‬یەكێتی‮ ‬نووسەرانی‮ ‬كورد‮) ‬بڕسكێ،‮ ‬تاوەكو زووتر كۆنگرە بگیرێ درەنگە‮.‬
ڕۆڵی‮ ‬نووسەر خۆشكردنی‮ ‬ئاگری‮ ‬ناكۆكی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵكو نووسەر زۆر لەوە گەورەترە،‮ ‬ببێتە ئامرازی‮ ‬خراپەكاریی،‮ ‬یان بكرێتە جەجاڵ بۆ تێكدانی‮ ‬شیرازەی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و فەرهەنگی‮. ‬پیرۆزیی‮ ‬قەڵەم و ژێربێژەكیی،‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬مەعریفەیە،‮ ‬بیركردنەوە و دروستكردنی‮ ‬گومان و پرسیارە لەسەر چەمكەكانی‮ ‬ژیان،‮ ‬قسەكردنە لەسەر بابەتە هەستیارەكان و نەگوتراوەكان‮.‬
كتێبی‮ ‬بە ژمارە زۆر و بە قەبارە قەبە و هەڵكشاو ئەگەر لە خزمەتی‮ ‬گەل و نیشتمان و مرۆڤایەتیدا نەبێت و لە ئەزموونی‮ ‬بابەت فامیی‮ ‬و بێژەیی‮ ‬بەدەر بێت،‮ ‬ئەوا نەبوونی‮ ‬لە بوونی‮ ‬باشترە،‮ ‬چونكە ئەم بوونە جەڵەبییانە زەرەر بە ئابووری‮ ‬وڵات ئەگەیەنێت‮.‬
‮(‬یەكێتی‮ ‬نووسەرانی‮ ‬كورد‮) ‬توانستی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬كاریگەری‮ ‬نەماوە،‮ ‬لە ئاست بەدەستهێنانی‮ ‬پێداویستی‮ ‬نووسەراندا نییە،‮ ‬دژایەتی‮ ‬قووڵ و بەرژەوەندیی‮ ‬ناكۆك و،‮ ‬تێڕوانینی‮ ‬جیاواز و،‮ ‬بیر و بۆچوونی‮ ‬تەكولۆ،‮ ‬جەستەی‮ ‬نووسەران ئازار ئەدات‮.‬

تێبینی‮:‬
ئەم نووسینە لێرەدا تەواو،‮ ‬بەڵام نووسینی‮ ‬دیەی‮ ‬بەدوادا دێت‮..‬