خهبات: ناسیح عەلی خەیات
زۆركا ت وەك شاعیر ناوی دەبەن، بەڵام وەك خۆی دەڵێت ئەو شاعیر نییە، بەڵكو شیعرو ئەدەب خولیاو عەشقی ئەوە ..شەهێن سابیر پیشەی خۆی میدیاكارە نۆزدە ساڵە لەو بوارەدا ئەزمون دەكات، بەڵام لەهەندێك كاتدا لە كۆرە شیعریەكاندا دەبینرێت بۆیە زۆركات واتێدەگەن شاعیرە، هەر لەو بارەیەشەوە خۆی دەڵێت:” من شاعیر نیم ئەگەرچی تێكستی تایبەتی خۆمم هەیە، بەڵام تەنها بۆخۆمە نەك بۆ كۆرو بۆ بڵاو كردنەوە، هەموومان كەم تازۆر جگە لەپیشەكەی خۆمان ئارەزوو خولیایەكمان هەیە،هەر وەك ئەوەی پزیشكێك ئارەزووی گۆرانی وتن دەكات، یان موزیك ژەنە، بۆمنیش خوێندنەوەی شعیر هەر بەو جۆرەیە”.
شەوە كۆڕو كۆبونەوەكان بۆ ئەو تایبەتمەندی خۆی هەیەو بۆتە جێی متمانەی دەوروبەری بەهۆی سەلیقەكەی بەجۆریك دەڵێن شەهێن كۆرە ئەدەبیەكان گەرمو گورتردەكات، لەورەوەشەوە وتی:” سلێمانی هەرلە دێرینەوە بەو جولەو چالاكیە جۆراوجۆرانەوە تایبەتمەندی وەرگرتووە ، بۆیە زۆربەی كات كەباسی چالاكی ئەدەبیم لەگەڵدادەكەن ناتوانم رەتیبكەمەوە، بەپێچەوانەوە چەند دەرفەرتم هەبوبێت لەدانانی نەخشەی بەرێوەبردنی چالاكیەكان لەگەڵ هەموو دەزگاو كۆمەلەو گروپە جیاوازەكاندا خۆیان شاهیدن كەبە هەموو سەلیقەو توانام هەوڵمداوە بەشێوازی جۆراو جۆرو بەرنامەكانیان بۆ رێكبخەم”.
سەبارەت بەوەی بۆچی هەمیشە شیعری شاعیرە كلاسیكەكان دەخوێنێتەوە، شەهێن سابیر دەڵێت :” من عاشقی شیعری كلاسیك-م ئەو چێژەی لەو شیعرانەی وەردەگرم كەمتر لە دنیای شیعری نوێدا پێمدەگات، خۆ ئەگەر لەناو كۆرو كۆبونەوەشدانەبێت زۆربەیكات بەتەنها بۆخۆم لەماڵەوە لەگەڵ موزیكەكانی گەورە موزیسیانی ئیران موجتەبای میرزادو موحەمەد رەزالوتفی لەگەڵ نالی و مەحوی و حەمدیو وەفاییو شاعیرانی دیكەی كلاسیك ئاوێتەیەكی جوان دروست دەكەم، من لەو شیعرانەوە فێری زۆرشت دەبم، جوانی، عەشق، لێبوردەیی، خۆشویستنی خاك، بەتایبەت فێری ماناو وشەی كوردی”.
شەهێن سابیر دەرچووی زانكۆ بەشی راگەیاندنەو ماوەی 19 سالە لەو بوارەدا ئەزمونی كارەكانی دەكات، پێشتر لەبواری میدیای سیاسیو كۆمەلایەتیدا كاری دەكرد، بەلام لەئێستادا لەبواری میدیای كوولتوری و هونەریدا كاردەكات.









