سەلاح بەیتولا ئاكرەیی
هێندێ لە حزبە سیاسیەكان بە تایبەت حزبە سیاسییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان سەرباری‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە خۆیان بە حزبی‮ ‬نیشتمانپەروەر و كورد پەروەر دەزانن،‮ ‬بەڵام بە داخەوە دروشمەكانیان شتێكە و واقع حاڵیان شتێكی‮ ‬تر‮. ‬شایانی‮ ‬گوتنە هەر حزبێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان ئەرك و بەرپرسیاریەتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬لە سەرە،‮ ‬بویە هەرگیز نابێت حزبێك‮ ‬یان چەند حزبێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە ئاراستەی‮ ‬پرەنسیپی‮ ‬بەرپرسیاریەتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬لابدات و لە پێناو بەرژەوەندیی‮ ‬تەسكی‮ ‬حزبی‮ ‬و تاكەكەسی‮ ‬ئامادە بێت بەرژەوەندیی‮ ‬گەل و وڵاتەكەی‮ ‬پشتگوێ بخات و‮ ‬ڕوبەڕوی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬ببێتەوە هاوشانی‮ ‬دوژمنان و داگیركارانی‮ ‬كوردستان‮. ‬ئەركی‮ ‬حزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬چ لە دەستەڵاتدا بێت‮ ‬یانیش ئوپوزسیون بێت پێویستە ئەم دو پرەنیسپە لە بەرچاو بگرێت‮ ‬یەكەمیان بەرژەوەندیی‮ ‬خەڵك و دووەمیان ئاسایشی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بە پێچەوانەوە دەكەوێتە نێو بازنەی‮ ‬خیانەتی‮ ‬نیشتمانی‮.

‬ئەوەی‮ ‬كە ئێمە لە كون ولە ئێستادا بە چاوی‮ ‬خومان لە هێندێ حزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬دیاریكراومان بینیوە و دەبینین خو بە خاوەن نەزانینیانە بو گەل و وڵات،‮ ‬لەمەش بەولاتر دژایەتی‮ ‬هەرچەشنە‮ ‬ڕەوشێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەكەن كە لە بەرژەوەندی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دا بێت،‮ ‬بۆیە زۆر جار خەباتی‮ ‬شاخیشیان دەكەوێتە ژێر پرسیار گەلێكەوە،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرەو‮ ‬ڕیفڕاندومی‮ ‬سەربەخویی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬هاویشت كە ئەمە خەونێكی‮ ‬لە مێژینەی‮ ‬هەر كوردێكی‮ ‬دڵسۆزو بە شەڕەفی‮ ‬كوردە لە هەر شوێنێك بێت بە سەركردایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬ڕێبەری‮ ‬كورد هێژا بارزانی،‮ ‬كەچی‮ ‬بینیمان چەند كەس و باڵێكی‮ ‬نێو حزبێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬تری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەشێوەیێكی‮ ‬نەخشە بو داڕێژراو و بە هەموو هێزو توانایەكیانەوە هاوشانی‮ ‬داگیركارانی‮ ‬كوردستان سەنگەریان لە پڕوژەی‮ ‬ڕیفڕاندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان گرت‮ ‬و ئەمە و نیوە زیاتری‮ ‬خاكی‮ ‬پیروزی‮ ‬كوردستانیان‮ ‬ڕادەستی‮ ‬نەیارە سەرسەختەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان كرد و ئامانجی‮ ‬سەرەكیشیان لە ناو بردنی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بوو لە پێناو رازیكردنی‮ ‬داگیركەرانی‮ ‬كوردستان‮.

‬شاراوە نییە لە هەروڵاتێكی‮ ‬تری‮ ‬دونیادا خیانەتێكی‮ ‬مەزنی‮ ‬لەم چەشنە ئەنجام بدرێت موڵەتی‮ ‬یاساییان لێ دەسێندرێتەوە و دەكەونە بەر توندترین سزای‮ ‬یاسایی‮ ‬و ئینجا سزای‮ ‬گەل و لە گوڕەپانی‮ ‬سیاسیشدا هەتا هەتایە‮ ‬ڕێگەیان پێنادرێت بەشداری‮ ‬بكەن لە پڕوسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬وڵات‮ ‬دا بە هیچ شێوەیێك‮. ‬بویە ئەمڕو لە‮ ‬هەر كاتێك زیاتر دەسەڵاتی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پێویستە بەرەو بە دامەزراوەیی‮ ‬بوون هەنگاو هەڵێنێت و هەوڵ بدرێت پرەنسیپی‮ ‬سەروەری‮ ‬یاسا بكرێتە پێوەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬وڵات تاكو هەموو ئەو شتانەی‮ ‬كە لە ئاراستەی‮ ‬ئاسایی‮ ‬خۆیان پێشتر چونەتە دەرەوە بكەونەوە سەر ئاراستەی‮ ‬ئاسایی‮ ‬و ببین بە خاوەن گەل و كوردستانێكی‮ ‬بە هێز‮. ‬بە پێچەوانەوە بۆشاییەكان فراوانتر دەبن و ئەو كوردستانە بە هێزەی‮ ‬كە ئێمە هیوای‮ ‬بو دەخوازین هەرگیز دروست نابێت‮ .‬لە كوتایی‮ ‬دا ئەوە دوپات دەكەمەوە كە ئەركی‮ ‬حزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پێش هەموو شتێك بەرگریكردنە لە گەل و نیشتمان نەك پێچەوانەكەی‮.‬