ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌، ئەنجومەنی پارێزگارانی بانكی عەرەبی بۆ گەشەپێدانی ئابووری، دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیرى دارایی عێراقى بە سەرۆكی خولی داهاتووى بانكه‌كه‌ هەڵبژارد.

فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی بەرزی وەزارەتی دارایی بەشداری لە 48ه‌تەمین كۆبوونەوەی ساڵانەی دەستە داراییەكانی عەرەبی كرد، كە لە 25ی نیسان له‌ وولاتى كوێت به‌رێوه‌چوو.

لەم كۆبوونەوەیەدا، فوئاد حوسێن بە سەرۆكی خولی داهاتووی بانكی عەرەبی بۆ گەشەپێدانی ئابووری هەڵبژێردرا، كە بریاره‌ لە مەغریب سازبكرێت.