– به‌ڕێز كاك فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی
– به‌ڕێز كاك مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندن
– ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
– به‌رپرسی نووسینگه‌ی به‌ڕێز نێچیرڤان با‌رزانی
-به‌رپرسی به‌ڕێز نووسینگه‌ی به‌ڕێز مه‌سرور با‌رزانی
– به‌رپرس و ستافی لق و مه‌كته‌به‌كان
– رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان
– به‌ناوی ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندن و رۆژنامه‌ی خه‌باته‌وه به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌ین
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز
شه‌ست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له (4 نیسانی 1959) كه بووه ڕۆژێكی پڕشنگدار له مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا یه‌كه‌مین ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات كه‌وته به‌ر دیدی خوێنه‌ران له‌و ڕۆژه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ به به‌رده‌وامی له شار و له شاخ و له گه‌رمه‌ی شه‌ڕ و كه‌شی هێمن و ئاشتیدا نه‌ك ته‌نها وه‌كو زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڵكو وه‌ك زمانحاڵی گه‌له‌كه‌مان له پێناو به‌دیهێنانی مافه ڕه‌واكانیداڕۆڵیخۆیسه‌ربه‌رزانه گێڕاوه‌و هه‌میشه له سه‌نگه‌ری داكۆكی له مافه زه‌وتكراوه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بووه.
دوا به‌دوای شكستی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد و په‌ڕینه‌وه‌ی بارزانیی نه‌مر و هاوه‌ڵانی له ئاوی ئاراس و په‌نابردنیان به‌ناچاریبه‌هۆی ناهاوسه‌نگی هێزه‌وه‌بۆیه‌كێتیسۆڤیه‌ت بۆشاییه‌كی سیاسی گه‌وره و بێ هیواییه‌كی زۆر و بێ ئومێدی باڵی كێشا به‌سه‌ر دۆخی خه‌ڵك و باریسیاسی له كوردستاندا هه‌ر بۆیه ناوی (خه‌بات) له كۆنگره‌ی سێهه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له تێڕوانینێكی قوڵ و هۆشیاریی و دووربینییه‌وه بوو كه بۆ ڕۆژنامه‌ی ناوه‌ندی حزب هه‌ڵبژێردرا كه ببوه مایه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هیوا و ئاواتی گه‌له‌كه‌مان بۆ گه‌یشتن به ئامانج و به‌دیهێنانی مافه پێشێلكراوه‌كانیچونكه خه‌بات واته به‌رده‌وام بوون و هه‌ستانه‌وه،قوربانیدان وتێكۆشان، زیندوو كردنه‌وه‌ی وره‌ی ده‌گه‌یاند،هه‌ر بۆیه له یه‌كه‌مین ژماره‌یه‌وه كه به ئاشكرا له به‌غدا ده‌رچوو وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش له ئاسمانی چاپه‌مه‌نی سیاسی كوردیدا خۆی نواند‌و و بووه پێشه‌نگ و داكۆكێكه‌رێكی سه‌رسه‌ختی داوا نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌رامبه‌ر ته‌وژمی شۆڤینی عه‌ره‌بی كه هه‌ر زوو به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد له به‌غدا سه‌ری هه‌ڵدا.
خه‌بات له به‌غدا له ساڵی (59 تا 61) كه به ئاشكرا ده‌رده‌چوو ڕۆژنامه‌یه‌كی مۆڵه‌ت پێدراو بوو له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و كاتی به‌غداوه كه به عه‌ره‌بی و كوردیش ده‌رده‌چوو، تیراژی گه‌یشته (15) هه‌زارله زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق بڵاوده‌بۆوه، كه ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێت كه خه‌بات هه‌ر زوو ببووه جێی متمانه‌ی خۆینه‌رانی كه به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی ده‌رچوونیان ده‌كرد، چونكه ئه‌و ژماره زۆره بۆ ئه‌و كاته دیارده‌یه‌كی ئاسایی نه‌بوو.
خه‌بات تا ڕۆژی داخستنی له به‌غدا له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی داكۆكیكارانی مافی گه‌له‌كه‌مان بوو كه ڕۆژانه به كۆمه‌ڵێك وتاری ئاگرین و سه‌نگین، به‌هێز و به‌تین، به‌رپه‌رچی تۆمه‌تی ناڕه‌وای شۆڤینیه‌كانی ده‌دایه‌وه كه نكۆلیان له بوونی كورد و خاكیان ده‌كرد.
له شاخیش كه شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول هه‌ڵگیرسا، ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان، چونكه تاكه سه‌رچاوه‌ی زانیاری و هه‌واڵی دروستی شۆڕش‌و به‌رخودان بووه، هه‌ر وه‌ك له ناو شاره‌كانیش كه به نهینی بڵاو ده‌كرایه‌وه وره و وزه به‌خشی ڕێكخستنه‌كان و جۆشده‌ری خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ی ناوشاره‌كان بوو.
خه‌بات هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕێڕه‌وێكی نیشتیمانی گرته به‌ر كه ئامانجی ستراتیژی هاوبه‌شی حزب و ڕۆژنامه‌كه‌ش بوو بۆیه هه‌میشه له داكۆكی له مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمانیدا هه‌رده‌م له ئاماده‌گیدا بووه و درێغی له‌و ئه‌ركه نیشتمانییه نه‌كردووه، بۆیه به‌به‌رده‌وامی تاكو ئه‌مڕۆش وه‌كو ڕۆژنامه‌یه‌كی دیموكراتخواز و نه‌ته‌وه‌ییخاوه‌ن هه‌ڵوێست سه‌یری ده‌كرێ، چونكه هه‌رگیز له‌م بواره‌دا سازشی له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتییه‌كان نه‌كردووه و هه‌ڵوێستی ڕوونی خۆی به‌رامبه‌ر نه‌یاران به ئاشكرا و بێ سازش دیاری كردووه.
هه‌ر وه‌ك خه‌بات له بواری گه‌یاندنی هه‌واڵ و ڕووداوه‌كاندا تا دڵنیا نه‌بووبێت له ڕاست و دروستی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و ورده‌كارییه‌كه‌ی بڵاوی نه‌كردۆته‌وه و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له ڕۆژنامه‌كه كردووه كه جێی متمانه‌ی تێكڕای خه‌ڵكو خوێنه‌رانی بێت و سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕ پێكراوی دانیشتوانی كوردستان و ته‌نانه‌ت ده‌وروبه‌ریش بێت كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و خوسڵه‌ته بایه‌خدارانه‌ی له‌م شه‌ست ساڵه‌دا له‌سه‌ری به‌ده‌وام بووه وپه‌یڕه‌وی كردووه و هه‌ر له‌سه‌ریشی ده‌ڕوات.
خه‌بات و ئه‌رشیفه‌كه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌لێك گرنگ و بایه‌خدار و جێی متمانه‌یه بۆ هه‌ر توێژه‌ر و لێكۆڵه‌ر و نووسه‌ر و قوتابیه‌ك كه سه‌باره‌ت به مێژوو و خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان بۆ ئازادی و دیموكراتی و به‌دیهێنانی داوا ڕه‌واكانی له‌م په‌نجا ساڵه‌ی دواییدا كاری له‌سه‌ر بكات، ئه‌وا لاپه‌ڕه‌كانی خه‌بات باشترین و ڕاستگۆترین سه‌رچاوه‌یه، كه پشتی به‌دڵنیاییه‌وه پێ ببه‌ستێ.
چونكه، خه‌بات هه‌میشه شاهید حاڵی بارودۆخ و له نێو جه‌رگه‌ی ڕووداوه‌كان بووه و به ئه‌مانه‌ته‌وه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی خۆی تۆماری كردوون، بۆیه لێره‌وه ده‌ڵێین ئه‌رشیفی خه‌بات سامانێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی زۆر گه‌وره‌یه نه ته‌نیا بۆ پارتیمان به‌ڵكو بۆ سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان بۆیه به بایه‌خێكی زۆره‌وه له هه‌وڵی به ئه‌لیكترۆنی كردنیداین بۆ ئه‌وه‌ی له فه‌وتان بیپارێزین چونكه ئه‌رشیفی كاغه‌زی به مروری زه‌مان به‌ره‌و ڕزین و نه‌مان و له‌ناو چوون ده‌چێت.
په‌رۆشی خه‌بات بۆ ته‌بایی و یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان لایه‌نێكی تریگه‌شی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌یه كه ته‌نانه‌ت له كاتی شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆشدا تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌م لایه‌نه نیشتمانیه گرنگه‌ی پاراست و هه‌رده‌م داوای یه‌كڕیزی و ئاشتی و ته‌بایی ده‌كرد به‌مه‌ش سه‌لماندی كه هه‌رگیز له‌و هێڵه نیشتیمانیه‌ی كه له لایه‌ن بارزانیی نه‌مره‌وه بۆی دیاریكراوه لاینه‌داوه و په‌یڕه‌وی ده‌كاتو هه‌ر به‌رده‌وامیش ده‌بێت و ئه‌ركی سه‌ره‌كی پاراستن و داكۆكی له‌هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یینیشتیمانیه و ئه‌و ئه‌ركه‌وه‌ك هه‌میشه ده‌خاته ئه‌ستۆی كاری سه‌ره‌كی خه‌بات و خه‌باتی ڕۆژنامه‌گه‌ری خۆی.
له پێكهێنانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانیشدا وه‌ك ڕه‌خنه‌گرێكی بنیاتنه‌ر له هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌وانه‌ی روانیوه و لایه‌نگری كاره باشه‌كانیان بووه به ئه‌رێنی هه‌ڵیسه‌نگاندووه و هه‌روه‌ك لایه‌نی كه‌م و كوڕییه‌كانیشی ده‌ستنیشان كردووه و هه‌رده‌م پاڵپشتی ئه‌و دوو دامه‌زراوه گرنگه بووه و هانی داون بۆ چاككردنی بژێوی خه‌ڵك و چه‌سپاندنی سیسته‌مێكی دیموكراتی دادپه‌روه‌ر و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌خته‌وه‌ر بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات كه ڕژێمی پێشووی عێڕاقی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ترسناك له هه‌موو ڕوو‌یه‌كه‌وه وێرانی كردبوو.
خه‌بات وه‌ك ڕۆژنامه‌ی دایك قوتابخانه‌یه‌كی به‌رده‌وام بووه بۆ پێگه‌یاندنی سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆژنامه نووس و نووسه‌ر و كادری زۆر لێهاتووی پێشكه‌ش به ده‌ستگاكانی تری ڕاگه‌یاندن كردووه كه زۆربه‌یان ئێستا ناوی دیار و سه‌ركه‌وتوون له بواری ڕاگه‌یاندندا كه ئه‌مه‌ش جێی شانازی ڕۆژنامه‌كه‌مانه كه ئه‌وانه ئه‌مڕۆ وه‌ك نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و پێشكه‌شكاری ته‌له‌فزیۆن و شرۆڤه‌كاری لێهاتوو له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه جیاجیاكانی هه‌رێم له ڕادیۆ و له‌سه‌ر شاشه‌كاندا وه‌ك ئه‌ستێره ده‌رده‌كه‌ون و ده‌ناسرێن سه‌ره‌تای كاری ڕۆژنامه‌گه‌رییان له خه‌باته‌وه ده‌ستی پێكردووه و له رێگه‌یه‌وه په‌روه‌رده بوون.
له ساڵانی 1995-1996 رۆژنامه‌ی خه‌بات توانی شانازییه‌كی دیكه تۆمار بكات، چونكه یه‌كه‌مین رۆژنامه بووه كه توانیویه‌تی سوود له كۆمپیوته‌ر و ته‌كنیكی نوێ وه‌ربگرێت و بۆ كاره هونه‌رییه‌كان به‌كاری بێنێ و ببێته یه‌كه‌مین رۆژنامه كه دیزاینی به كۆمپیوته‌ر بێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ئینته‌رنێت، هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا ویپ سایتی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه كه له هه‌موو وڵاتانی جیهان له هه‌مان رۆژدا توانراوه‌ته‌ماشا بكرێ، هه‌روه‌ك ماوه‌یه‌ك له له‌ندن چاپی دووه‌می خه‌بات بڵاوكراوه‌ته‌وه و نووسینگه‌كه‌شمان له ئه‌وروپا زۆر چالاكانه كاری خۆی به به‌رده‌وامی و دڵسۆزانه كردووه و ده‌كات كه مایه‌ی پێزانینمانه.
له كۆتاییدا جێی خۆیه‌تی كه ئاماژه‌یه‌ك به هه‌ڵوێستی كارمه‌ندانی خه‌بات بكه‌م كه پێشمه‌رگه ئاسا له‌ماوه‌ی هێرشی داعش بۆسه‌ر هه‌رێم چۆن به حه‌ماسه‌ته‌وه كاری ڕۆژانه‌ی خۆیان ده‌كرد ئه‌مه له كاتێكدا حكومه‌تیعێراقی مووچه و بوودجه‌ی هه‌رێمی بڕی بوو به‌و پێیه‌ش كارمه‌ندانی خه‌بات ئه‌و ماوه زۆره‌به رۆحیه‌تی خۆبه‌خشانه كاری خۆیان به ڕێك و پێكی و به به‌رده‌وامی ده‌كرد و سه‌لماندنیان كه قوتابیه‌كی به ئه‌مه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕێبازی بیرۆز‌ی با‌رزانی نه‌مرن.
هه‌ر بۆیه جارێكی تر به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ڕێبازی بارزانیی نه‌مر – كه هه‌وڵ و كوشش و كۆڵنه‌دان و قوربانیدانه له پێناو گه‌ل و نیشتماندا- به‌رده‌وام و به وه‌فابین له‌گه‌ڵ سوپاس و رێز و قه‌درزانینمان بۆ هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه‌ی له‌م شه‌ست ساڵه‌دا خزمه‌تی رۆژنامه‌ی خه‌باتیان كردووه، چ ئه‌وانه‌ی به‌جێیان هێشتووین – رۆحیان شاد – و چ ئه‌وانه‌ی تا ئێستا به‌رده‌وامن له‌گه‌ڵمان خوا ته‌مه‌ن درێژیان بكات.









